پێدانی پارەی كارەبا و باج و سووتەمەنی بوو بە كارتی ئەلیكترۆنی



بانكی ناوەندی بڕیاریدا لەئەمڕۆوە پێدانی سەرجەم باج و ڕوسوماتەكان و پارەی سووتەمەنی و كارەبا و گومرگ بكاتە كارتی ئەلیكترۆنی بانكیی و بڕی عمولەی دیاری كرد، كە بۆ هەر جارێك 1% دەبێت بە مەرجێك لە 50 هەزار بۆ كەرتی تایبەت و 10 هەزار بۆ كەرتی گشتی زیاتر نەبێت.

بانکی ناوەندی عێراق لە گشتاندنێكدا سەبارەت بە پارەدانی ئەلیكترۆنی ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی ۱ـی ئازارەوە سەرجەم مامەڵەکانی باج و گومرگ و کارەبا و سوتەمەنی و قەرز بەشێوەی کارتی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت و پارەی نەختینە بەکار ناهێندرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ٢٤٠٥٨ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێرق بڕیاریدا بە چەسپاندنی مامەڵەی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاکاندا بۆ گۆڕینی مامەڵەی کاش بۆ ئەلیکترۆنی و پێویستە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی دیکە تا کۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵ ئامادەکاری بکەن بۆ گۆڕینی مامەڵەکانیان.

بەپێی گشتاندنەكە، عمولەی پارەدانی ئەلیكترۆنی بەڕێژەی 1% دەبێت بەجۆرێك لە كەرتی حكومەتی لە 10 هەزار زیاتر نەبێت و لە كەرتی تایبەت لە 50 هەزار دینار زیاتر نەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە هەر پارەدانێكی ئەلیكترۆنی لە 5 هەزار دینار كەمتر بوو هیچ عمولەیەكی لێ‌ وەرناگیرێت.

مەترسی لاوازی ماسولکەکانی دڵ و ئامۆژگاری پاراستنی
پێت مەترسی لاوازی ماسولکەکانی دڵ و ئامۆژگاری پاراستنی
چین “بزن”ی كۆپی كرد
دوات چین “بزن”ی كۆپی كرد
پەیوەندیدار