كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتی شارەزایانی بواری كەشناسی، كەشوهەوای هەرێم سەقامگیر دەبێت و كۆتایی دێت بەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێك ناوچەكەی گرتبووەوە و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی ھەینی و ڕۆژی شەمە کەش لەناوچەکانمان بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە لەگەڵ زیاتر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەرێژەی 3 تا 5 پلەی سەدی و ئاسمان بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەوری کەم ئەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت .

وتیشی، “لەڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە ئاسمانی ناوچەکان بەزۆری ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ئەگەری حاڵەتێکی لاوازی بارانبارین ئەبێت، كە ڕێژەی بارانەکە کەم ئەبێت و ھەموو ناوچەیەکیش ناگرێتەوە زیاتر بەشێوەی ھەڕەمەکی لەھەندێ شوێن بارانی کورت خایان ئەبێت.

وتیشی، “لە ناوەڕاستی هەفتەدا پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێننەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت”.

 

وتەبێژی دارایی هەرێم: هەژماری من دژی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی نییە
پێشت وتەبێژی دارایی هەرێم: هەژماری من دژی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی نییە
هەڵبژاردن لە ئێران دەستی پێكرد
دواتر هەڵبژاردن لە ئێران دەستی پێكرد
ەیوەندیدار