نرخی گۆشتی سوور دیاریکرا



ئیدارەی کەرکوک نرخی گۆشتی دیاریکرد و گۆشتی مەڕ بۆ هەر کیلۆیەک 18 هەزار دینار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدارەی پارێزگای کەرکوک نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی شارەکەدا ، لە رۆژی یەکی مانگی ئازارەوە، جێگیر دەکەن.

بەپێی نوسراوەکە، کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە بە ئێسکەوە نرخەکەی تەنها ١٤ هەزار دینار دەبێت، هەروەها کیلیۆیەک گۆشتی نەرمەی گوێرەکە نرخەکەی ١٦ هەزار دینار دەبێت، کیلۆیەک گۆشتی بەرخیش، نرخەکەی ١٨ هەزار دینار دەبێت.

دەربارەی نرخی گۆشتی مریشک، نووسراوەکە  کیلۆیەک گۆشتی مریشک لە بازاڕەکانی شارەکەدا بە سێ هەزار و ٥٠٠ دینار جێگیر دەکات،

ئەم بڕیارانە لە کاتێکدایە کە لە پارێزگای کەرکوک رۆژانە تەنیا لە كوشتارگەی كەركوك، نزیكەی 250 بەرخ و 120 سەر گوێرەكە سەردەبڕدرێت، لانیكەم 18 تۆن گۆشت دەخرێتە بازاڕكانی شارەكەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا نرخی گۆشت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەوڵەکانیش بۆ دابەزاندنی بەردەوامە، بەڵام هێشتا لە هەرێم و لە پارێزگاکاندا هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سور هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە و نرخەکەی لە بازاڕەکاندا لە نێوان 16 بۆ 24 هەزار دینارە.

ستراتیژێکی حەوت ساڵی بۆ شێوازی وانە وتنەوە ڕاگەیەندرا
پێشت ستراتیژێکی حەوت ساڵی بۆ شێوازی وانە وتنەوە ڕاگەیەندرا
ساڵی پڕ لە هەندێک وڵات نیشانەی مەترسییە
دواتر ساڵی پڕ لە هەندێک وڵات نیشانەی مەترسییە
ەیوەندیدار