ساڵی پڕ لە هەندێک وڵات نیشانەی مەترسییە



لەگەڵ هاتنی ٢٩ی شوبات هەر ٤ ساڵ جارێک، ترسەکان لە هەندێک ناوچە نوێ دەبنەوە، سەبارەت بە ڕوودانی ڕووداوی پشێوی هاوشێوەی ئەو ڕووداوانەی کە جیهان لە ساڵانی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینیوە.

زانراوە کە ساڵێکی ئاسایی لە ٣٦٥ ڕۆژ پێکدێت، بەڵام لە ساڵی پڕدا ڕۆژێکی زیادە زیاد دەکرێت بۆ ئەوەی ساڵنامەکە هاوسەنگ بێت لەگەڵ وەرزەکان.

٢٩ی شوبات بەناوبانگترین ئەفسانە و حیکایەتەکان سەبارەت بە “ڕۆژی بەختی ناخۆش”

زەوی نزیکەی ٣٦٥.٢٤٢٢ ڕۆژی دەوێت بۆ تەواوکردنی یەک خول بە دەوری خۆردا، کە کەمێک زیاترە لە ٣٦٥ ڕۆژ ، ئەگەر بەردەوام بەو خشتەیە ساڵ تێپەڕێت، ساڵنامەکەمان وردە وردە لەگەڵ وەرزەکاندا لە سەنگی دەردەچێت،

زیادکردنی ئەم ڕۆژە لە مانگی شوباتدا ، بۆ هاوسەنگی ئەو ساڵنامەیەیە و بە ڕۆژی ( کز ) ناودەبرێت لە هەندێل وڵاتدا،

* ڕووداوی سەیر و سەمەرە لە ساڵانی پڕدا

جیهان لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕووداوی نائاسایی بەخۆیەوە بینی، کە هاوکات بوو لەگەڵ ٢٩ی شوبات، یان ئەوەی بە “ڕۆژی بازدان” ناسراوە، بەو پێیەی لەگەڵ خۆیدا ئاژاوە و ترسی بۆ ژمارەیەک وڵات هێنایە ئاراوە ، لە دیارترین ڕووداوەکانیش بریتین لە:

1- تێکچوونی کۆمپیوتەر

یەکێک لە ڕووداوە بەناوبانگەکانی پەیوەست بەم ڕۆژە، ئەو بارە نائاساییەبوو، کە لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٠٠دا ڕووی لە کۆمپیوتەرەکانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان کرد.

ڕووداوەکە نزیکەی دوو مانگ پێش ئەو ڕۆژە دەستیپێکرد، لە کاتێکدا جیهان لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٠ خۆی بۆ داڕمانی جیهانی کۆمپیوتەرەکان ئامادە دەکرد، زۆربەی پرۆسێسەرەکان فۆرماتێکی دوو ژمارەیی ساڵیان بەکارهێنا، لە ترسی ئەوەی هەموو کۆمپیوتەرەکان لە ڕۆژژمێری خۆیان ساڵەکە لەبری ساڵی ٢٠٠٠ ساڵی ١٩٠٠ تۆمار بکەن.

بەڵام پێشبینییەکان بەو ئاڕاستەیەدا نەڕۆشت و ئەو دەرئەنجامەی نەدا، بەڵکو  لە ٢٩ی شوباتدا زنجیرەیەک هەڵەی سیستمی ترسناک لە سەرانسەری جیهان ڕوویدا.

بەگشتی کێشەی ساڵی پڕ کە بە “هەڵەی ڕۆژی کز” ناسراوە، بۆ هەردوو بەڵگەنامەی دیجیتاڵی پەیوەست بە کۆمپیوتەر و دۆخی هەڵگرتنی زانیاری نادیجیتاڵی لە ئەنجامی هەڵە لە هەژمارکردنی ڕۆژەکانی ساڵدا هاتە ئاراوە، کەئەمەش گێژاوێکی تەکنەلۆژی و ئیداری هێنایە کایەوە.

2- هەڵەی کەشناسی ژاپۆن

داڕمانی کەرتی کۆمپیوتەر لە ٢٩ی شوباتی ٢٠٠٠دا بووە هۆی هەندێک کێشەی بەڕێوەبردنی مێژووی کۆمپیوتەر لە وەرچەرخانی سەدەدا، لەوانە خزمەتگوزاری کەشناسی ژاپۆن کە ڕووبەڕوویان بووەوە.

لەو ڕۆژەدا خزمەتگوزاری کەشناسی ژاپۆن ڕاپۆرتی هەڵەی کەشوهەوای تۆمارکرد، هەروەها ١٣٠٠ ئامێری وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیکی لە پۆستەخانەکاندا لە کارکردن وەستان.

جگە لەوەش هەزاران تێرمیناڵی داتا داراییەکان کە لەلایەن بۆرسەی تۆکیۆوە بەڕێوەدەبرێن، تووشی هەڵەیەکی گەورەبوون و گێژاوێکی دارایی و ئابووری دروستکرد،

3- سەرەتای دادگاییکردنی جادووگەرەکان

لە ٢٩ی شوباتی ١٦٩٢ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ ژن دەرچوو کە تۆمەتبار بوون بە جادووگەری بە ناوەکانی : تیتوبا،  سارا گود و سارا ئۆسبۆرن.

بەپێی ئامارەکانی زانکۆی میزۆری، دەستگیرکردنی ئەو سێ ژنە سەرەتای دادگاییکردنی جادووگەرەکان بووە.

نرخی گۆشتی سوور دیاریکرا
پێشت نرخی گۆشتی سوور دیاریکرا
هاتووچۆ لە مەرزی باشماخ ڕاناگیرێت
دواتر هاتووچۆ لە مەرزی باشماخ ڕاناگیرێت
ەیوەندیدار