ستراتیژێکی حەوت ساڵی بۆ شێوازی وانە وتنەوە ڕاگەیەندرا



وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ستراتیژێکی حەوت ساڵی بۆ شێوازی وانەوتنەوە لە قۆناغی بنەڕەتی رایگەیاند، و وتی ” ئەم هەنگاوە ڕۆڵی مامۆستایان لە قوتابخانەکاندا دەگۆڕێت.”.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە سیمپۆزیومی “تەندروستیی دەروونی” لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن وەزارەتی پەروەردە ستراتیژێکی راهێنانی گرنگی لە قۆناغی بنەڕەتیدا خستووەتە کارەوە لەو ناوچانەی کە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە دەستیان بە خوێندن کردووە.

وتیشی: ستراتیژەکە حەوت ساڵییەو تا ٢٠٣٠ بەردەوام دەبێت، ئامانجیش لەم هەنگاوە گۆڕینی شێوازی وانەوتنەوە و بەسەنتەرکردنی قوتابییان و گۆڕینی رۆڵی مامۆستایانە لە فێرکارییەوە بۆ هاریکاریی فێرکاری لە ناوەندەکانی خوێندندا،

ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوەشدا،  بە سەنتەربوونی خوێندکاران بنەمای باوەڕ بەخۆبوون و بەشدارییکردن و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، لە نێو خوێندکاران دروست دەکات.

پێشت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبووەوە
نرخی گۆشتی سوور دیاریکرا
دواتر نرخی گۆشتی سوور دیاریکرا
ەیوەندیدار