هاتووچۆی سلێمانی: ئەمشەو كاتی چوونە ناو بەفر نیە و شەقامەكان دەیبەستن



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری لە ڕوودانی سەهۆڵبەندان و بەستن لە چەند شەقامێك دەدات و داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ئەمشەو نەچنە ناو بەفر.

عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بوو رێگاكانی ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ و پێنجوێن به‌كارنه‌هێنن، چونكه‌ ئه‌و ڕێگایانه‌ سه‌لامه‌ت نین له‌م كه‌شه‌دا”.

وتووشیەتی، “ئه‌مشه‌و، شه‌وی گه‌شت و چوونه‌ ناو به‌فر نییه‌، چونكه‌ كاتژمێرێكی تر شه‌قامه‌كان به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه‌ ده‌یبه‌ستن”.

جەختیشی كردۆتەوە، داوا له‌ شۆفێران ده‌كه‌م پابه‌ندبن به‌ ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ و پێش چوونه‌ ناو به‌فر دڵنیابنه‌وه‌ له‌ هه‌بوونی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی تووندوتۆڵی.

پێشتریش هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، ئه‌م شه‌پۆله‌ به‌فر و با به‌هێزه‌ی سنوری شاری سلێمانی گرتۆتەوە بۆتە‌ هۆی به‌ستنی هه‌ندێك شه‌قام‌ و ڕێگه‌وبان، به‌تایبه‌ت دووسایدی هه‌واری شار به‌ره‌و تونێلی پێشڕه‌و به‌هۆی به‌فر و شه‌خته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ربه‌ستكراوه‌.

هاتووچۆی سلێمانی داوا له‌ هاووڵاتیان ‌و شۆفێران ده‌كات به‌وریاییه‌وه‌ ئه‌و شه‌قامانه‌ به‌كاربهێنن، كه‌ مه‌ترسی شه‌خته‌یان هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌رده‌م هۆتێل تایتانیك، “چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كاته‌كانی شه‌و به‌دواوه‌ به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه‌ زۆرینه‌ی شه‌قامه‌كان بیانبەستێت”.

 

ئەپێک دەتوانێت خەمۆکی مرۆڤ دەستنیشان بکات
پێت ئەپێک دەتوانێت خەمۆکی مرۆڤ دەستنیشان بکات
لە هەڵەبجە چەند دوكان و ماركێتێك سزادران
دوات لە هەڵەبجە چەند دوكان و ماركێتێك سزادران
پەیوەندیدار