ئەم شەپۆلی سەرما و رەشەبایە کەی کۆتایی دێت؟



شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرای دەکات کە ئەم بایەی ئێستا هەیە تاکۆتایی هەفتە ناوبەناو ب ەردەوام دەبێت، بەڵام لە سبەینێوە خێراییەکەی کەمتر دەبێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووتەوە کە لەم مانگەدا هیچ شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر لەئارادانییە،ئەوەی هەیە بۆ داهاتوو ئەم ڕەشەبایه ناو بەناو بەردەوامی دەبێت تادرەنگانی کۆتایی هەفتە و دواتر لەهەموو ناوچەکان درەنگانی پێنجشەمە بۆ شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی و ڕۆژی هەینی کۆتایی دێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە سبەی سێشەممە خێرایی تۆزێ کەمتر دەبێت لە ئەمڕۆ، بەڵام لە هەندێک ناوچەش بە بەهێزی دەمێنێتەوە هەروەها رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەش کەمتر دەبێتە، بۆ شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینیش له هەموو شوێن و ناوچەکان دەیخات و رۆژی هەینی و شەممەش بۆ گەشت و چوونەدەرەوەش گونجاوە.

دەشڵێت:”هەروەها بارستە هەوای ساردی سیبری لە رۆژی هەینییەوە دەکشێنەوە و پلەکانی گەرماش بەڕێژەی بەرچاو ٦-٨ پلە بەرزدەبنەوە”.

هەروەها وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بڵاویکردووەتەوە کە لە دوێنێ ئێوارەوە خێرایی با چالاک بووە لە سنورى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بە تایبەت سنوری پارێزگاى سلێمانى و ڕاپەرین و پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای دهۆک ئەم زیادبوونە لە خێرایی با بووە هۆی ئەوەى چەند ستونێکى کارەبا بشکێنێ لە سنورى ناحیەى هەڵشۆ.

ئەمەش خێرایی باى هەندێک لەو ناوچانەیە لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوو
هەولێر 41 کم/س
پیرمام 36 کم/س
سلێمانى 58 کم/س
چەمچەماڵ 58 کم/س
دهۆک 22 کم/س
ئاکرێ 94 کم/س
بارزان 90 کم/س
بازیان 66 کم/س
دەربەدیخان 62 کم/س
حاجی ئۆمەران 63کم/س
چۆمان 76 کم/س
هەڵەبجە 44 کم/س
کەلار30 کم/س
کانى ماسى 60کم/س
خەبات 53کم/س
مەیدان 67کم/س
سۆران 49 کم/س
هەڵشۆ 100کم/س

هاتووچۆی هه‌ولێر: سبه‌ینێ كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌ رێگای هه‌ولێر-دهۆك ده‌كه‌ونه‌ كار
پێشت هاتووچۆی هه‌ولێر: سبه‌ینێ كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌ رێگای هه‌ولێر-دهۆك ده‌كه‌ونه‌ كار
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
دواتر وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار