تیمی جومبازی سلێمانی، لەقەتەر درەوشانەوە و 58 مەدالیایان بەدەستهێنا



پێشبڕکێی کیشوەرەکانی هونەری جومباز بۆ کچان لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ، کۆتایی هات و کچانی سلێمانیش 58 مەدالیای پاڵەوانیتییەکەیان بەدەستهێنا.

بە بەشداری 190 یاریزانی جومباز بۆ تەمەنە جیاوازەکانی کچان، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کە بە بەشداری چەندین هەڵبژاردە و یاریزانانی پیشەگەری نێودەوڵەتی 21 تا24 ی ئەم مانگە بەرێوەچوو، پاش ڕکابەرییەکی توند بۆ چنینەوەی نازناو و مەدالیاکانی پاڵەوانێتییەکە، کچانی سلێمانی، کە بە هۆی زۆری ژمارەی یاریزانیەکانی بە دوو ئاست بەشدار بوون، کە بریتی بوون لە تیمی هەڵبژاردەی سلێمانی و تیمی هەڵبژاردەی عێراق، توانییان 58 مەدالیا بەدەستبهێنن.

کچە وەرزشوانەکانی سلێمانی کە وەک هەڵبژاردەی جومبازی سلێمانی و عێراق بەشداربوون، توانییان لە ئاستێکی زۆر بەرزدا تواناکانیان نمایش بکەن و 12 مەدالیای زێڕ، 23 زیو، 23 برۆنز بدەست بهێنن.

وێنە؛ ڕەشەبا کارەبای ناحیەیەک و چەند گوندێکی بڕی
پێشت وێنە؛ ڕەشەبا کارەبای ناحیەیەک و چەند گوندێکی بڕی
نەرمین مەعروف ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری دارایی ئاشکرا دەکات
دواتر نەرمین مەعروف ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری دارایی ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار