نەرمین مەعروف ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری دارایی ئاشکرا دەکات



وەزیری دارایی عێراق بە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند لە مانگی داهاتووەوە بە بێ بوونی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکاندا، مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردساتن نانێرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لیژنەکەیان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، تەیف سامی جەختیکردەوە لە پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە دادگای فیدراڵی سەربارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەریکردوون.

ڕوونیشیکردەوە کە وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندن، چاوەڕێی لیستی ناوی مووچەخۆران دەکەن بۆ ئەوەی مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن، بەڵام لە مانگی ئادارەوە، بە بێ کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکاندا، مووچە بۆ  فەرمانبەرانی هەرێم نانێرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا لقی بانکە فیدراڵییەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستاندا نییە و پێدەچێت لەو ڕووەوە فەرمانبەرانی هەرێم ڕووبەڕووی گرفت ببنەوە.

سەبارەت بەو کێشەیەش نەرمین مەعروف، ڕوونیکردەوە کە وەزیری دارایی عێراق پێی ڕاگەیاندوون، فەرمانبەران دەتوانن هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکان بکەنەوە و دواتر ئەو بانکە پارەکە بنێرێت بۆ لقی هەر بانکێکی دیکە کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.

تیمی جومبازی سلێمانی، لەقەتەر درەوشانەوە و 58 مەدالیایان بەدەستهێنا
پێشت تیمی جومبازی سلێمانی، لەقەتەر درەوشانەوە و 58 مەدالیایان بەدەستهێنا
تەیف سامی مەرجی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
دواتر تەیف سامی مەرجی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار