وتەبێژی گۆڕان: هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان بە باش نازانین



بزوتنەوەی گۆڕان دژایەتی بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند.

دلێر عەبدولخالق، وتبەێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە سیستمی چوار بازنەیی بڕیارێكی باشە، ئەوەی پێمان باش نییە هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکانە.

وتیشی: “ئەگەر ئەوە پاساوەکەی نادەستوریبوونیەتی بۆ چی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان کورسی کۆتا هەیە، بۆچی ئەمە بۆ دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ ڕەوایە بۆچی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوا نییە”.

ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دادگای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسییەکەی کۆتای پێکهاتەکانی دا و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کەم کردەوە.

هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان لەسەر بنەمای سکاڵایەکی یەکێتی هات کە لە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆماری کردبوو.

تەیف سامی مەرجی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
پێشت تەیف سامی مەرجی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
پارتی، یەکێتی و گۆڕان لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە چی دەڵێن؟
دواتر پارتی، یەکێتی و گۆڕان لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە چی دەڵێن؟
پەیوەندیدار