دادگای فیدراڵی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی کەم کردەوە



دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی کەم کردەوە و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمیشی هەڵوەشاندەوە.

دوای چەندینجار دواخستن، ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەو سکاڵایەی یەکلا کردەوە کە لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و کۆتای پێکهاتەکان تۆمار کرابوو.

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان 100 ئەندام بیت و بەوەشی کۆتای پێکهاتەکانی هەڵوەشاندەوە کە ژمارەیان 11 کورسی بوو.

هاوکات دادگای فیدراڵی ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمیشی خستە ئەستۆی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی هەڵوەشاندەوە.

چاوەڕوانیش دەکرێت دوای ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.

خەڵك؛ دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بڵاودەكاتەوە
پێت خەڵك؛ دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بڵاودەكاتەوە
دادگای فیدراڵی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
دوات دادگای فیدراڵی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
پەیوەندیدار