وەزیری بازرگانی دان دەنێت بەوەی لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا بە نایاسایی گومرگ وەردەگیرێت



وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان دان دەنێت بەوەی لە نێوان بازگەکانی هەولێر و سلێمانیدا بە شێوەیەکی نایاسایی گومرگ وەردەگیرێت و مەترسی ئەو بابەتەش دەگەیەننە ئەنجومەنی وەزیران.

ماوەیەکە ناوبەناو دیمەنی ڤیدیۆیی سەرەی دوور و درێژی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە بازگەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی بڵاودەبێتەوە و شۆفێران باس لەوە دەکەن کە هەتا بڕێک پارە نەدەن، ڕێیان پێ نادرێت دەرباز بن.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا دانی نا بە بوونی ئەو کارە نایاساییە و ڕایگەیاند، ئەو پەیوەندییە سیاسییە خراپەی نێوان ئێرە و ئەوێ (پارتی و یەکێتی) هۆکارە بۆ ڕوودانی ئەو حاڵەتانە و واقیعی کوردستان وایە.

وتیشی: “ئەو بابەتە دەگەیەننە ئەنجومەنی وەزیران و مەترسییەکەشی دەخەنەڕوو”.

وەزیری بازرگانی ڕاشیگەیاند، “چارەسەرکردنی ئەو گرفتە پێویستی بە لێکتێگەیشتنی زیاتر هەیە لەسەر ئاستی دەرەوەی ئەنجومەنی وەزیران” وەک ئاماژەیەک بۆ ڕێککەوتنی سیاسی پارتی و یەکێتی بۆ کۆتاییهێنان بە وەرگرتنی گومرگی نایاسایی لە بازگەکانی نێوان هەولیر و سلێمانیدا.

پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ساڵانی داهاتوودا چاپکردنی دراو کەمدەکاتەوە
پێشت پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ساڵانی داهاتوودا چاپکردنی دراو کەمدەکاتەوە
فەرمانگەی میدیاو زانیاری:لێخۆشبوونی 20%ی سزاى هاتووچۆ تەنیا سێ ڕۆژی ماوە
دواتر فەرمانگەی میدیاو زانیاری:لێخۆشبوونی 20%ی سزاى هاتووچۆ تەنیا سێ ڕۆژی ماوە
ەیوەندیدار