پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ساڵانی داهاتوودا چاپکردنی دراو کەمدەکاتەوە



بانکی ناوەندی عێراق پێشبینی دەکات کە لەگەڵ چالاکبوونی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی، ببێتە هۆی کەمبوونەی چاپکردنی دراوی کاغەزی لە ساڵانی داهاتوودا، نەبوونی یاسا بۆ بانکە حکومییەکان هۆکارێکی سەرەکی ئاستەنگییەکانی بەردەم پڕۆسەکەیە.

حەمید ڕەشید، بەڕێوەبەری بەشی پلان و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆژیای زانیاری لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، بانکەکە ژێرخانێکی تایبەتی بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی دابینکردووە، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و هۆشیاری و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو کار و بەرنامەیکی نوێ لە سەرەتاوە ڕووبەڕووی هەندێک ئاستەنگ، کێشە و هەڵە دەبێتەوە، ئێمەش کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەر دەکەین بۆ ئەو ئاستەنگیانە، لە ڕێگەی ئەنجامدانی وۆرک شۆپ و کۆبوونەوە لەوبارەیەوە، کاردەکەین بۆ سەلماندانی پڕۆژەکە و قبوڵکردنی لەلایەن هاووڵاتییانەوە.

حەمید ڕەشید، ئەوەشی خستەڕوو، هەر کێشەیەک یان بەربەستێک سووڕێکی تەواوە، هەر لایەنێکیش لەلایە خۆیەوە ڕۆڵی تێیدا هەیە، وەک بانکی ناوەندی و بانکەکانی حکومەت کە خاوەنی سیستمێکی تایبەت بە خۆیان نەبوون، ئەمەش هۆکاری سەرەکی بوو بۆ دروستبوونی ئەو کێشانە.

بە وتەی ناوبراو، پارەدانی ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پرۆسەی چاپکردنی دراوی کاغەز، ئەمە جگە لەوەی سوودی ستراتیژی بۆ دەوڵەت بەگشتی و هاووڵاتی بەتایبەتی.

وێنە؛ 92 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
پێشت وێنە؛ 92 کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
وەزیری بازرگانی دان دەنێت بەوەی لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا بە نایاسایی گومرگ وەردەگیرێت
دواتر وەزیری بازرگانی دان دەنێت بەوەی لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا بە نایاسایی گومرگ وەردەگیرێت
ەیوەندیدار