فەرمانگەی میدیاو زانیاری:لێخۆشبوونی 20%ی سزاى هاتووچۆ تەنیا سێ ڕۆژی ماوە



فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای درێژکردنەوەی بۆ جاری دووەم، لێخۆشبوونی 20٪ی سزای هاتوچۆ تەنها 3 رۆژی ماوە”.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی 20٪ی قەرز و پێبژاردنی سزاکانی هاتوچۆی هاوڵاتییان، تاوەکو رۆژی 28ی شوباتی 2024 بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت:”بڕیاری لێخۆشبوون، لە 28ی ئابی 2023 بەرکار بووە و دواتریش تاوەکو 28ی شوباتی 2024 لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان درێژکرایەوە، ئەوەش وەک هاوکارییەکی هاوڵاتییان و هاندانیان بۆ پاکتاوکردنی قەرز و پێبژاردنەکانیان”.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،”رێوشوێنی تۆمارکردنی سەرپێچی و سزادان و پێبژاردنی دارایی سەرپێچیکارانی هاتووچۆ، یەکێکە لە رێگاکانی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتییان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە”.

وەزیری بازرگانی دان دەنێت بەوەی لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا بە نایاسایی گومرگ وەردەگیرێت
پێشت وەزیری بازرگانی دان دەنێت بەوەی لە نێوان هەولێر و سلێمانیدا بە نایاسایی گومرگ وەردەگیرێت
سبەینێ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار