نوری مالکی: فەرمانبەران دڵنیابن لە بەغداوە مووچەکانیان دەدرێت



سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دڵنایی دەدات و وتی “حکومەتی ناوەند” مووچەکانیان دەدات.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە دوای بەشداریکردن لە پرسەی زەکیان مەلا مستەفا بارزانی خوشکی سەرۆکی پارتی ، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ڕووداو ئاماژەی بەوەدا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابیندەکرێت و دەنێردرێت، ناکرێت مووچەخۆران لە مووچە و بژێوی ژیانیان زەوتبکرێن،

وتیشی : “مووچەی مووچەخۆران بە بڕیارێک نادرێت و بە بڕیارێکی دیکە ببڕدرێت، ئەمە مافێکی رەوایە،و هەرێمی کوردستان مافی خۆی لە یاسای بودجەدا هەیە، لەنێویاندا مووچەی فەرمانبەران.”

مالکی جەختیشی کردەوە، ناکرێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەبێ مووچە بن ، ئەگەر گرفتێکیش لە ناردنی مووچە روویدا، پێویستە جێگرەوە هەبێت.

ئەم لێدوانەی مالکی  لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای باڵای فیدڕاڵی بە بڕیارێک هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەندی پابەندکرد، کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن و هیچ گرفتێکی بۆ دروست نەکرێت، هاوکات ئەمڕۆش دەربارەی سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو یاداشتێک درایە سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی.

هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبێت سلێمانی لە بودجە و خزمەتگوزاریدا مافی خۆی وەربگرێت
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبێت سلێمانی لە بودجە و خزمەتگوزاریدا مافی خۆی وەربگرێت
قوباد تاڵه‌بانی: هێزمان بۆ ئه‌وه‌ ناوێت غه‌در له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك بكات
دواتر قوباد تاڵه‌بانی: هێزمان بۆ ئه‌وه‌ ناوێت غه‌در له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك بكات
ەیوەندیدار