دوابڕیار بۆ كاتی تاقیكردنەوەكان و پشووی خوێندكاران دەدرێت



وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی وەزارەت كۆدەبێتەوە و دوابڕیار لە تاقیكردنەوەكان و پشووەكان دەدرێت.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لەبارەی پڕۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی ڕایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردن لە مانگی حوزەیراندا بکرێت، میکانیزمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەگۆڕین.

ڕاشیگەیاندووە، داوام کردووە ئەگەر پڕۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان کەوتە هاوین لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکارمان بن.

وتیشی، “ڕۆژی سێ شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت دەکەین و بڕیار دەدەین لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی”.

جەختیشی كردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا قسەش لەسەر هەمووارکردنەوەی پشووەکانی وەرزی بەهار دەکەین.

 

كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
پێشت كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك بۆ وەزارەتەكان و فەرمانبەران دەردەكات
دواتر حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك بۆ وەزارەتەكان و فەرمانبەران دەردەكات
ەیوەندیدار