کاروان یاروەیس: هەواڵی هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دوورە لە راستییەوە



پەرلەمانتارێکی یەکێتی لێدوانێک ڕەتدەکاتەوە کە میدیای فەرمی عێراق سەبارەی بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەناویەوە بڵاویکردووەتەوە.

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، سەرکەتوو بوو لە هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە تورکیا بەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا سەپاندنوونی.

ڕۆژنامەکە لە زاری کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی و ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردبووەوە، لیژنەکە لە کاتی سەردانی باڵیۆزی تورکیا بۆ بەسڕە، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ باڵیۆز ئەنجامدا و تییدا توانی ئەو سزایانە هەڵبگرێت کە تورکیا بەسەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانیدا سەپاندوونی.

بەڵام ئەمڕۆ کاروان یاروەیس لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەو لێدوانەی ڕەتکردەوە و رایگەیاند، “ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی لەژمارەی ئەمڕۆیدا لێدوانێکی بەناوی بەندەوە بڵاوکردۆتەوە گوایە ووتومە تورکیا سزاکانی سەر فرۆکەخانەی هەڵگرتوە، ئەم زانیاری و لێدوانە دوورە لەراستیەوە”.

ڕۆژی 3ی نیسانی 2023 هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاینز گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرت و پاشان تورکیاش بڕیاری دا ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی هەر فڕۆکەیەکدا دابخات کە بیەوێت گەشت بۆ سلیمانی بکات.

تورکیا بە پاساوی مەترسی ئەمنی و “دزەکردنی پەکەکە بۆ ناو فڕۆکەخانەی سلێمانی”، ئەو بڕیارەی دا.

ڕۆژی 13ی کانوونی یەکەمی 2023ش جارێکی دیکە تورکیا بڕیارەکەی بۆ 22ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.

 

ڕەنگە بڕیارەکەی فیدراڵی لە بەرژەوەندی مووچەخۆر بێت، بەڵام خزمه‌ت بە هەرێم ناکات
پێشت ڕەنگە بڕیارەکەی فیدراڵی لە بەرژەوەندی مووچەخۆر بێت، بەڵام خزمه‌ت بە هەرێم ناکات
ترەمپ: لە سەردەمی مندا ئێران مایەپووچ ببوو
دواتر ترەمپ: لە سەردەمی مندا ئێران مایەپووچ ببوو
ەیوەندیدار