“تورکیا سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگرت”



ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، سەرکەتوو بوو لە هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە تورکیا بەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا سەپاندنوونی.

کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکە ڕایگەیاند، لیژنەکە لە کاتی سەردانی باڵیۆزی تورکیا بۆ بەسڕە، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ باڵیۆز ئەنجامدا و تییدا توانی ئەو سزایانە هەڵبگرێت کە تورکیا بەسەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانیدا سەپاندوونی.

ڕوونیشیکردەوە کە لیژنەکە پێشتر لێکۆڵینەوەیەکی دەربارەی هۆکاری قەدەغەکردنی گەشتەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجامدا و جەختیشیکردەوە لەوەی هیچ گرفتێکی تەکنیکی یان کارگێڕی نەبووە کە ئەو ڕێکارانە پێویست بکات و سزاکانیشی بە سیاسی وەسف کرد.

کاروان یاروەیس هیواشی خواست لە داهاتوویەکی نزیکدا گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێبکەنەوە.

ئەمڕۆش کاروان یاروەیس، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە کە ڕۆژنامەکە بەناویەوە بڵاویکردبووەوە.

ڕۆژی 3ی نیسانی 2023 هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاینز گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرت و پاشان تورکیاش بڕیاری دا ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی هەر فڕۆکەیەکدا دابخات کە بیەوێت گەشت بۆ سلیمانی بکات.

تورکیا بە پاساوی مەترسی ئەمنی و “دزەکردنی پەکەکە بۆ ناو فڕۆکەخانەی سلێمانی”، ئەو بڕیارەی دا.

ڕۆژی 13ی کانوونی یەکەمی 2023ش جارێکی دیکە تورکیا بڕیارەکەی بۆ 22ی حوزەیرانی ئەمساڵ درێژکردەوە.

ترەمپ: لە سەردەمی مندا ئێران مایەپووچ ببوو
پێت ترەمپ: لە سەردەمی مندا ئێران مایەپووچ ببوو
ئەمڕۆش هەرێم لە چاوەڕوانی بڕیارێکی نوێی دادگای فیدراڵی دەبێت
دوات ئەمڕۆش هەرێم لە چاوەڕوانی بڕیارێکی نوێی دادگای فیدراڵی دەبێت
پەیوەندیدار