ترەمپ: لە سەردەمی مندا ئێران مایەپووچ ببوو



سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر لە پۆستەکەم بەردەوام بوومایە، نە هێرش دەکرایە سەر ئێران و نە جەنگی ئۆکرایناش ڕووی دەدا و ئێرانم مایەپووچ کردبوو.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و کاندیدی چاوەڕوانکراوی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، لە وتەیەکیدا لە ویلایەتی ماریلاند ڕایگەیاند، چوار ساڵ لەمەوبەر هۆشداریمدا لەوەی ئەگەر جۆ بایدن ببێتە سەرۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەوا سنووری وڵات نامینێت، بەشێکی زۆری چینی مامناوەند لەناو دەچێت و تاوانەکانی توندوتیژی زیاد دەکەن.

جەختیشیکردەوە کە ئەگەر بایدن لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمساڵدا ببێتەوە بە سەرۆک، دۆخەکە خراپتر دەبێت.

ترەمپ ڕەخنەکانیشی لە زیادبوونی ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی دووپاتکردەوە کە بە بندیواری نایاسایی وەسفیان دەکات و ڕایگەیاند، ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی دەگاتە 50 ملیۆن کەس.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتییەکەیدا (2017-2021) هیچ جەنگێک ڕووی نەدا و و وتیشی، ئەگەر لە پۆستەکەم بەردەوام بوومایە، نە هێرش دەکرایە سەر ئیسرائیل و نە جەنگی ئۆکراینا ڕووی دەدا ئێرانیش لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەمدا مایەپووچ ببوو و نەیدەتوانی هاوکاری دارایی بزووتنەوەی حەماس و حزبوڵا بکات.

 

کاروان یاروەیس: هەواڵی هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دوورە لە راستییەوە
پێشت کاروان یاروەیس: هەواڵی هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دوورە لە راستییەوە
“تورکیا سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگرت”
دواتر “تورکیا سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگرت”
ەیوەندیدار