پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل بە ڕۆژ دادەخرێن



سه رۆكی ئه‌نجومه‌نی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل شێوازی کارکردنی لە مانگی ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە و لە 3/1وە بەشەوان کاردەکەن.

فارس محمد مستفا سه رۆكی ئه‌نجومه‌نی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل رایگەیاند، بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر لە ڕۆژی ١/٣ وە کارکردنی پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت و ماوەی ٢ مانگ دەخایەنێت،

ئاماژەی بەوەشداوە، لە1/3 واتە ڕۆژی هەینی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لەبری ڕۆژ بە شەوان کاردەکەن، ئەم بڕیارە سەرجەم پیشانگاکان دەگرێتەوە و تا بەرواری 5/1 بەردەوام دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە، هەرخاوەن پیشانگایەک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات بە بڕی (١٠٠٠٠٠٠) یەک ملیۆن دینار سزای سەرپێچی بۆ دەنووسرێت، و ئێمەش ناتوانین هیچ کارێکیان بۆ بکەین.

شایەنی باسە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا شێوازی کارکردنی پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت، و بە شەوان کارەکانیان دەکەن لەبری ڕۆژ، هاووڵاتیان لەدوای شکاندنی ڕۆژووەکانیان سەردانی پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەکەن و کرین و فرۆشتن ئەنجام دەدەن.

بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هەردوو حکومەتە و دەبێت جێبەجێبکرێت
پێشت بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هەردوو حکومەتە و دەبێت جێبەجێبکرێت
چەند پارێزگایەكی عێراق ڕۆژێكیان كردە پشوو
دواتر چەند پارێزگایەكی عێراق ڕۆژێكیان كردە پشوو
ەیوەندیدار