بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هەردوو حکومەتە و دەبێت جێبەجێبکرێت



پەرلەمانتارێکی پیشوو دەربارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، ئەوەی ڕێگرە لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە خراپی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایە.

عومەر گوڵپی پەرلەمانتاری پیشوو بۆ مایکی خەڵک دوا و وتی، بڕیاری دادگای باڵا تایبەت بە مووچە دوو لایەنی هەیە، لایەنی مەعنەوی کە مووچەخۆرانی دڵخۆشکردووە، لایەنی یاسایی کە هەڵەی حکومەتی هەرێم خۆیەتی.

عومەر گوڵپی دەڵێت، جێی دڵخۆشییە دادگایەک لەو ئاستە بەڵایەدا لەسەر ئەو مافە دێتە دەنگ،  بەداخەوە دەبوایە لە هەرێم لەو جۆرە بڕیارانە بدرایە، و دەبوایە دادگایەکی سەروەر لە هەرێم هەبوایە لەیەکەم مووچەوە کە بردرا حکومەتی ناچار بە دابینکردنی مافەکانی مووچەخۆران بکردایە،

ئاماژەی بەوەشدا، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی وەستاوەتە سەر دەزگاکانی جێبەجێکردن ، چونکە دادگا ئێستا دوو حکومەت کە پڕن لە کێشمەکێش ناچاربە جێبەجێیکردنی ئەم بڕیارانە دەکات.

وتیشی، پیشتر دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی لەبارەی مووچەی خانەنشینان دەرکرد، بەداخەوە حکومەتی هەرێم وا زیاتر لە ساڵێک تێدەپەڕێت و ئەو بڕیارەی جێبەجێنەکردووە، کە مافی خانەنشینان و بڕی مووچەکانیانی دیاریکردووە، و نابێت لە 500 هەزار کەمتر بێت، دوای ساڵێک هێشتا مووچەی خانەنشینان 220 هەزار دینارە کە ئەمە نیوەی پێویستییەکانیان پڕ ناکاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو ڕوونیشیکردەوە، ئێستا قوتی خەڵک بەداخەوە بۆتە کارتی سیاسی لە بەغدا ، دەسەڵاتداران دەبێت تیبگەن لەوەزیاتر دەرفەتیان نەماوە بۆ دواخستنی جێبەجێکردنی ئەم داواکاریانە و دەبێت پەلە بکات لە دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆران.

دەربارەی ئەو ڕێگرییانەی کە دەبنە کۆسپ بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە، عومەر گوڵپی دەڵێت،  ئەوەی کە ڕێگرە خراپی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایە، دەبێت هەوڵ بدەین لە هەرێم حکومەتێکی دامەزراوەیی و یاسایی هەبێت بۆئەوەی لە بەغدا پێداگری لە مافەکانمان بکەین، حکومەتی هەرێم دەبێت کۆتایی بەوەبهێنێت داهاتەکان بچن بۆ دوو حزب، بەڵکو دەبێت بۆ هەمووان بێت، ئەوکات بە ئاسانی پارە بەشی مووچە و زۆر شتیتریش دەدات،

ڕاشیگەیاند، هەڵەی خۆمانە کە وامانکردووە هەمووشتێکمان بردۆتە بەغدا، لەوێوە پەرلەمانمان لەکاربخرێت، ئەم شێوازی سیاسەتەی حکومەت هیچ ڕووناکاییەکی تێدا نییە و هیوادارم حکومڕانی بگۆڕدرێت، چونکە هەرکات لە کوردستان پەرلەمان و دامەزراوەکان بۆ خزمەتی هاووڵاتی و هەرێم بوو، ئەوکات بە هێزەوە دەتوانین لە بەغدا دووپاتی مافەکانی ترمان بکەینەوە.

 

زیاتر لە 31 ملیۆن کەس لە عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن
پێت زیاتر لە 31 ملیۆن کەس لە عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن
پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل بە ڕۆژ دادەخرێن
دوات پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل بە ڕۆژ دادەخرێن
پەیوەندیدار