دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆریستێک رادەگەیەنێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر، دەستگیركردنی تیرۆریستێك لەسنووری ناحیەی تەكیە، رادەگەیەنێت، كە خەڵكی قەزای حەویجەیەو لەلایەن دادگاکانی عیراقەوە داواكراو بووە.

لە راگەیەندراوێکدا دژەتیرۆر بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”پاش كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگریی ورد، لە ئۆپەراسیۆنێكی ‌هێزەكانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە سنوری ناحیەی تەكییە، توانرا تیرۆریستێك دەستگیر بكرێت”.

دەشڵێت:” تیرۆرستە دەستگیركراوەوە، ناوی (ض، ض، خ، ح) لەدایكبووی ساڵی 1988ی حەویجەیە، پێشینەی كاری هەبووە لەناو رێكخراو و گروپە تیرۆرستییەكاندا و لەلایەن دادگاكانی عیراقیشەوە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواكراو بووە و دوای دەستگیركردنی، دەستبەجێ تیرۆریستەكە رادەستی یاسا كرا بە مەبەستی سزادانی.

ئاستى ئاوى بەنداوى ئەڵوەن بەرزبووەتەوە
پێت ئاستى ئاوى بەنداوى ئەڵوەن بەرزبووەتەوە
وەزارەتی ئەوقاف: وتاری هەینی دیاریدەکەین هەر مامۆستایەک پابەندنەبێت لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکەین
دوات وەزارەتی ئەوقاف: وتاری هەینی دیاریدەکەین هەر مامۆستایەک پابەندنەبێت لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکەین
پەیوەندیدار