پاسەوانی سنووری عێڕاق لە شیلادزێ بنکەیەکی سەربازی دامەزراند



هێزەکانى پاسەوانى سنوورى عێراق بنکەیەکى سەربازى نوێیان لە سنوورى نێوان عێراق و تورکیا کردەوە کە دەکەوێتە نزیک شارەدێی شیلادزێى لە پارێزگاى دهۆک.

لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانى پاسەوانى سنوورى بڵاویانکردەوەژ، هێزى لیواى یەکى سنوور لە خاڵى سفرى نێوان عێراق و تورکیا بنکەیەکى سەربازییان کردەوە، بەمەبەستى پاراستنى سنوورى عێراق لە کارە نایاساییەکان و ئاڵاى عێراقیان تێدا بەرزکردەوە.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، بنکە سەربازییەکە بە کەلوپەلى سەربازى نوێ و پێشکەوتوو پڕچەککراون، تاوەکو پارێزگارى لە سنوورى وڵات بکەن و روووبەڕووى کەسانى نایاسایی ببنەوە.

کردنەوەى بنکەیەکى نوێی سەربازى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دوای ئەوەدێت کە حکومەتى تورکیا ئۆپراسیۆنەکانى چڕکردۆتەوە بەرامبەر بە چالاکیەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان لەناوخاکى هەرێمى کوردستان، کە خۆى دەبینێتەوە لە هێرشی ئاسمانى و هەندێکجار هێرشی زەمینى.

دوایین هێرشی سوپاى تورکیا لە 20ى شوبات بوو کە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتى سڤیل گیانیانلەدەستدا.

لە مێژووى جەنگى نێوان سوپاى تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان لەپاش ساڵى 1984 تاوەکو ئێستا دەیان هەزارکەس لە ریزەکانى هەردوولا و هاوڵاتیانى سڤیل گیانیانلەدەستداوە.

بیرکردنەوەی زیادە دەتوانێت چ زیانێکی هەبێت؟
پێت بیرکردنەوەی زیادە دەتوانێت چ زیانێکی هەبێت؟
پێشبینی بارینی نمە باران دەکرێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
دوات پێشبینی بارینی نمە باران دەکرێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پەیوەندیدار