مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵوێستی لە دژی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاند



مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆبووەوە و بڕیارەکانی دوێنێی دادگای فیدراڵی بە پێچەوانەی ڕۆحی دەستوور و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان وەسف کرد.

مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەكە، كۆبوونەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوە، تاوتوێكردنی بڕیارەكانی دوێنیی دادگای فیدراڵی بوو و “ئەم بڕیارانە پێچەوانەی ڕۆحی دەستوور و مافە دەستووریەكانی هەرێمی كوردستان و بنەماكانی فیدراڵی و پڕەنسیپی لێكجیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانن كە لە دەستووری عێراقدا جێگیر كراون”.

لەسەر ئەم بابەتە، مەكتەبی سیاسیی پارتی جەخت لەم خاڵانە کردەوە:

* داكۆكیكردن لە مافی پێكهاتەكان و پشتیوانیكردنیان لە بەشداریی و هاوبەشییان لە دامەزراوە دەستوورییەكان.

* پارتیمان پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات تا وەكو لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی عێراق گفتوگۆكانی لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوور، بەردەوام بێت.

* بڕیاری پەیوەست بە یاسای ژمارە (1) ی سالی 1992ی هەڵبژاردن و گۆڕینی بەشێك لە بڕگەكانی، پێچەوانەی دەستوور و سروشتی لێكجیایی دەسەڵاتەكانە.

بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی چۆن خزمەت بە مووچەخۆران دەکات؟
پێت بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی چۆن خزمەت بە مووچەخۆران دەکات؟
مەسرور بارزانی لە هەڵەبجەوە پەیامی بۆ حکومەتی عێراق نارد
دوات مەسرور بارزانی لە هەڵەبجەوە پەیامی بۆ حکومەتی عێراق نارد
پەیوەندیدار