نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین کرد



پاش ماوەیەک لە جێگری نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە دابەزین کرد، و ٢٥٠ دینار کەمی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥١ هەزار و ٩٥٠ دیناری عێراقی، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کردووە.

دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو، ئەمڕۆ ٢٥٠ دیناری لێ بوەوە و بۆ ١٥١ هەزار و ٩٥٠ دینار دابەزی.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ٢٨ ملیۆن زیاتر دۆلاری نەقدە خستەبازاڕەوە، هاوکات دوێنێ بانکی ناوەندی ٢١٠ ملیۆن و ٤٦٢ هەزار و ٦٥٤ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش ٣٠ ملیۆن و ٣٠ هەزار دۆلاری بە نەقد بوو.

ماوەی دوو ڕۆژە بانکی ناوەندی بڕی ئەو دۆلاری نەقدەی دەیخاتە بازاڕەوە زیادی کردووە، کە بەراورد بە ڕۆژی یەکشەممە نزیکەی دوو هێندە و زیاترە، ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر دابەزینی نرخی دۆلار.

کەشناسی پێشبینی نمەباران و هەورە تریشقە دەکات
پێشت کەشناسی پێشبینی نمەباران و هەورە تریشقە دەکات
بوونە خودی خۆت
دواتر بوونە خودی خۆت
ەیوەندیدار