کەشناسی پێشبینی نمەباران و هەورە تریشقە دەکات



کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ لەگەڵ هەورە تریشقەدا نمەبارانی پچڕ پچڕ هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەی گەرماش کەمێک بەرزبیتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى بارینى نمەبارانى پچڕپچڕ و کەمێک هەورە تریشقە هەیە.

سەبارەت بە سبەینی چوارشەممە، ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمەبارانى پچڕپچڕ وکەمێک هەورە تریشقە لە کاتەکانى دواى نیوەرۆدا.

بەشی پێشبینی ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 18

سلێمانی : 16

دهۆک : 17

کەرکووک : 18

هەڵەبجە : 17

زاخۆ : 17

سۆران : 13

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 20

غازفرۆشێک: غاز گران نەبووە و بڕی پێویست دەدرێت بە بریکارەکان
پێشت غازفرۆشێک: غاز گران نەبووە و بڕی پێویست دەدرێت بە بریکارەکان
نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین کرد
دواتر نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین کرد
ەیوەندیدار