جەمال کۆچەر: هەموارى یاساى بودجە لە قۆناغى دووەمدایە



ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق، هۆکارەکانى نەناردنى پڕۆژەى هەموارى بودجە بۆ پەرلەمان ئاشکرادەکات و ڕایگەیاند، “ئامادەکردنى هەموارى یاساى بودجە سێ قۆناغە و تا ئێستا یەک قۆناغى بڕیوە و لە قۆناغى دووەمدایە”.

جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، ئیشى گەورەى پرۆژەى بودجە لەناو حکومەت دەکرێت، ئەویش بە سێ قۆناغە، قۆناغى یەکەم دەبێت هەموو پارێزگا و وەزارەتەکان و هەرێمى کوردستان بودجەى خۆیان بنێرن بۆ وەزارەتى پلاندانان و وەزارەتى دارایی، لە هەنگاوی دووەمدا هەردوو وەزارەتەکە بودجەی پێشنیارکراو دەکەنە ڕەشنووسێکی کۆکراوە.

وتیشى، ئێستا لە قۆناغى دووەمین و ئەویش ئامادەکردنى ڕەشنووسى گشتى بودجەیە بۆ ئەوەى ڕەوانەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بکرێت، چاوەڕواندەکرێت تا ناوەڕاستى مانگى ئادار بودجە قۆناغى دووەمیش ببڕێت، دواتر ڕەوانەى پەرلەمان بکرێت.

جەمال کۆچەر ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانە پێویستە لەسەرەتاى ساڵ حکومە ژمارەی فەرمانبەرانی خانەنشین لەگەڵ ئەوانەی کە وازیان هێناوە دیاری بکات، پاشان هەڵسەنگاندن بۆ نرخى نەوت و داهات بکرێت، لەکۆتایشدا هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکان بکرێت.

 

تەندروستی سلێمانی 51 هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
پێت تەندروستی سلێمانی 51 هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
سەعدی پیرە: تۆمەتبارکردنی یەکێتی بە هاوکاریکردنی پەکەکە بێ مانا و بەهانەیە
دوات سەعدی پیرە: تۆمەتبارکردنی یەکێتی بە هاوکاریکردنی پەکەکە بێ مانا و بەهانەیە
پەیوەندیدار