تەندروستی سلێمانی 51 هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت



ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بۆ هەردوو نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی سلێمانی 51 هەلی كار بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت.

هاوژین عوسمان، سەرۆكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەشی نەبەکامی هەردوو نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی سلێمانی بەڕێوەدەبات و بۆ ئەو مەبەستەش ٥١ هەلی کار ڕادەگەیەنێت.

ڕووونیشی كردەوە، لەو ژمارەیە ٢٠ هەلی کار بۆ پۆستی پەرستار لە بەشی نەبەکامی هەردوو نەخۆشخانەی منداڵبوون و منداڵانی فێرکاری سلێمانییە و خوازیاران دەتوانن تەواوی زانیارییەکان لەم لینکەوە بەدەست بهێنن.

NICU Nurse (20 positions).

ئاماژەی بەوەشكرد، هەروەها ٣١ هەلی کار بۆ پۆستی یاریدەدەری پەرستار لە بەشی نەبەکامی هەردوو نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی و منداڵانی فێرکاری سلێمانییە و خوازیاران دەتوانن تەواوی زانیارییەکان لەم لینکەوە بەدەست بهێنن.

Nurse Assistant (31 positions)

 

قوباد تاڵەبانی: ئیتر ڕێگا نادەین سەرانە لە بازرگاکان بسەندرێت
پێشت قوباد تاڵەبانی: ئیتر ڕێگا نادەین سەرانە لە بازرگاکان بسەندرێت
جەمال کۆچەر: هەموارى یاساى بودجە لە قۆناغى دووەمدایە
دواتر جەمال کۆچەر: هەموارى یاساى بودجە لە قۆناغى دووەمدایە
ەیوەندیدار