ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی مەترسییان لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک دروست کردووە



پێدەچێت بە هۆی ناکۆکییەکانی یەکیتی و پارتی، هەروەها یەکگرتنی خواستی عێراق و تورکیا و ئێرانەوە پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە دەستی عەرەبدا بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە دەستی عەرەبدا دەمێنێتەوە و یەکێک لە هۆکارەکانیشی بۆ ناکۆکییە گەورەکانی نێوان یەکێتی و پارتی گەڕاندەوە، ئەمە جگە لەو پشتیوانییەی لە بەغداوە لە مانەوەی پۆستی پارێزگار لای عەرەب دەکرێت.

سەرچاوەکە لەو بڕوایەشدابوو کە هاوکێشەکە بە هۆی تورکیا و ئێرانەوە بەلای عەرەبدا پارسەنگە و ئەو دوو وڵاتەش لە ترسی پەلهاویشتنی زیاتری کورد دەیانەوێت پۆستی پارێزگار بدرێتە کەسێکی عەرەب.

لە کۆی 16 کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، یەكیتی و پارتی بە کۆتای مەسیحییەکانەوە خاوەنی هەشت کورسین و نیوەکەی دیکەش بە دەست عەرەب و تورکمانەوەیە، بۆ بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەش پێویستە نۆ ئەندام ئامادە بن، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەکراوە.

ڕەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی بەرپرسیارێتی کۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەخاتە ئەستۆی نوێنەرانی عەرەب و تورکمان و باس لەوە دەکات کە دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی و کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیان ئاڵۆز کردووە.

وتیشی: عەرەب و تورکمان دەیانەوێت ئامادەی دانوستانەکانی دابەشکردنی پۆستەکان نەبن، ئەمەش بابەتەکەی ئاڵۆز کردووە و کێشەکەش چارەسەر ناکات.

ڕاشیگەیاند، بەو پێیەی کورد زۆرینەیە دەبێت پۆستی پارێزگار بۆ کورد بێت، بەڵام ئەوەش پێویستی بەوەیە هەموو لایەنەکان لە سەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و هیچ لایەنێکی سیاسیش ناتوانێت بە تەنها کەرکووک بەڕێوە بەرێت.

پوتین ڤاکسینی شێرپەنجەی بۆ جیهان ڕاگەیاند
پێشت پوتین ڤاکسینی شێرپەنجەی بۆ جیهان ڕاگەیاند
بەرپرسێکی ئێرانی لە عێراق بریندار بوو
دواتر بەرپرسێکی ئێرانی لە عێراق بریندار بوو
ەیوەندیدار