پوتین ڤاکسینی شێرپەنجەی بۆ جیهان ڕاگەیاند



ڤلادیمێر پوتین بانگەشەی بەرهەمهێنانی ڤاکسین بۆ چارەسەری شێرپەنجە دەکات، ئەم هەواڵەش سەرانسەری جیهانی تەنیوە، بووەتە هۆی دڵخۆشی ملیۆنان خەڵک کە گیرۆدەی دەستی نەخۆشییەکەن.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، زانایانی ڕووسیا لە لێواری بەرهەمهێنانی ڤاکسینی شێرپەنجەدان، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردەست دەبێت، بەڵام ئەو جۆرە شێرپەنجانەی ڕوون نەکردوەتەوە کە ئەم ڤاکسینە دەتوانێت کاری لەسەر بکات.

هاوکات دکتۆر ئەحمەد عەبدول هادی، پرۆفیسۆری کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی مەنسوورە لە میسر، وردەکاری زیاتری لەبارەی چۆنیەتی کارکردنی ڤاکسینەکەی ڕوونکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بیرۆکەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە شێرپەنجە بۆ زیاتر لە ٢٠ ساڵ دەگەڕێتەوە، بەو پێیەی زاناکان هەوڵیانداوە بەدوای ڤاکسینێکدا بگەڕێن بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەش هاوشێوەی بیرۆکەی هەبوونی ڤاکسینە بۆ کوتان دژی ڤایرۆس و پەتاکان، بەو پێیەی پەیوەستە بە بوونی ئەنزیمەکانی RNA کە کاردەکەن بۆ چاککردنەوەی کەموکوڕی لە ترشە ناوکییەکانی ناو خانەکانی لەش، کە هۆکاری توشبوونن بە شێرپەنجە.

ئەو پزیشکە میسرییە لە درێژەی قسەکانیدا ڕوونی کردەوە، شێرپەنجە کاتێک سەرهەڵدەدات کە کەموکوڕییەک لە ترشە ناوکییەکاندا ڕووبدات کە لەش ناتوانێت چاکی بکاتەوە لە ئەنجامی کەمی ئەنزیمەکان، بۆیە زانایان سەرقاڵی کارکردنن لەسەر هەندێک ڤاکسینن، کە ڤاکسینی نوێی ڕووسیشی تێدایە، بۆ ئەوەی کار لەسەر چارەسەرکردنی شێرپەنجە بکەن.

بەهۆی لافاوەوە پردێک ڕووخا
پێشت بەهۆی لافاوەوە پردێک ڕووخا
ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی مەترسییان لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک دروست کردووە
دواتر ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی مەترسییان لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک دروست کردووە
ەیوەندیدار