لیرەی تورکی زەبرێکی تری بەرکەوت



دابەزینى بەهاى لیرەى تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی بەردەوامە و ئەمڕۆش لە بازاڕەکانی جیهاندا ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر سێ هەزار و ٨٥ لیرە مامەڵەی پێوە کرا.

ئەمڕۆ، دابەزینى بەهاى لیرەى تورکى لە بازاڕەکانى جیهاندا لە بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى ئاستێکى پێوانەیی تۆمار کرد، بە جۆرێک لە ئێستادا هەر ١٠٠ دۆلارێکى ئەمریکى بەرامبەرە بە سێ هەزار و ٨٥ لیرەى تورکییە.

لە مێژووی دراوی تورکییدا، ئەمە جاری یەکەمە دابەزینی بەم شێوەیە بەخۆیەوە دەبینێت، لە ماوەکانى ڕابردووشدا بانكی ناوەندی توركیا چەندین ڕێكارییان بە مەبەستى ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە گرتەبەر، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرە زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەست دەدات.

ئەم دابەزینە لە دوای ئەوە دێت، کە رۆژى ٢٨ی مانگى ئایارى ساڵى ڕابردوو ئەردۆغان بۆ جارێکى دیکە بە سەرۆکى تورکیا هەڵبژێردرایەوە، وەک شارەزایانى بواری ئابووریش پێشبینیان کردبوو، نرخى لیرەى تورکى بە شێوەیەکى بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، پیشبینی ئابووریناسانی تورکیاش بەو جۆرەیە، کە لیرەی توورکی دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت

جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژى ٢ی ئەم مانگە حافیزە گەیە ئەرکان، پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا بەهۆى دابەزینە بەردەوامەکانى لیرەى تورکى بەرامبەر دۆلار دەستى لەکارکێشایەوە.

بەتۆمەتی ڕفاندو دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن (١٦)ساڵان چوار کەس دەستگیرکران
پێشت بەتۆمەتی ڕفاندو دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن (١٦)ساڵان چوار کەس دەستگیرکران
دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی دوادەكەوێت
دواتر دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی دوادەكەوێت
ەیوەندیدار