دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی دوادەكەوێت



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كێشەی كارەباوە، دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی دوادەكەوێت.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی دروست بوونی کێشەی کارەبا لە پڕۆژەکانمان، دابەشکردنی ئاو دوا دەکەوێت لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی.

ڕاشیگەیاند، تا چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، پێدانی ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتیان دوادەكەوێت.

جەختیشی كردەوە، تیمەكانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی كارەبا و ئاوی سلێمانی لە كاركردنی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و ئاسایی بوونەوەی پێدانی ئاو بە هاووڵاتیان.

سەرەتا کێشە لە وێستگەی کارەبای تاسڵوجە دروستبووە و دوای نیو کاتژمێر چاک کرایەوە، بەڵام کەمێک بەرلەئێستا دووبارە کێشەکە سەریهەڵداوەتەوە و کارەبای وێستگەکە کوژاوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕێگەی هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوكان (هێڵی یەك و دوو) هەروەها پڕۆژەی ئاوی سەرچنارەوە ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری دابین دەكات.

لیرەی تورکی زەبرێکی تری بەرکەوت
پێشت لیرەی تورکی زەبرێکی تری بەرکەوت
لەدایکبوون بەبێ جووتبوون !!! چیرۆکی ماسییەک
دواتر لەدایکبوون بەبێ جووتبوون !!! چیرۆکی ماسییەک
ەیوەندیدار