17 ی شوبات و چەند پرسیارێک



هۆشیار جەمال

17 ی شوبات و چەند پرسیارێک

لە کوێن چالاکوانەکانی ئەو ڕۆژە؟ چەندیان 17 ی شوباتیان کرد بە کەیس و ئیقامەیان پێ وەرگرت له ئەوروپا؟ لە کوێن ڕۆشنبیریەکانی ئەو ڕۆژگارە، گەنجی تەمەن 18 ساڵیان گەرم ئەکرد بۆ سەربارەگای حزب و خۆشیان خاوەنی مووچەی خانەنیشینی بوون بە پلەی نەقیب! لە کوێن مەلاکانی دوێنێی سەرا، کە بوون بە خاوەنی پۆستی حکومی لە حزبی عیلمانیدا!

لە کوێن ڕۆژنامەنووسەکانی ئەو ڕۆژە کە له میدیای ئۆپۆزسیۆنی ساختەوە بانگەوازی شۆڕشی نێرگزیان دەکرد، چەندیان ئێستا له سەرۆکایەتی هەرێمن کە بڕیاربوو دایبخەن، وەک خۆیان دەیانگوت بارگرانی بوو بۆ سەر بوودجەی گشتی، بەڵام ئێستا ڕاوێژکارن بە مووچەی خەیاڵی لەو دامەزراوەیە! لە کوێن سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنە ساختەکان، کە دەیانووت کەی پێویست بێت دەچینە ڕیزی خۆپیشاندەران، ئەی بۆ نەچوون؟

لە کوێن ئەوانەی میدیاکانیان له جیاتی ناوێک لەگەڵ ڕاگەیاندن بگونجێت خۆیان ناو نابوو تۆپخانە و یەکێتی و پارتیان کردبوو بە شەیتان، ئەی ئێستا کوا تۆپخانە و کوا خراپی یەکێتی و پارتی بۆ قسەیان لەسەر ناکەن؟ لە کوێن ئەوانەی حکومەتی هەرێمیان بە حزبی ناو دەبرد و لە سەرا هەڵیانوەشاندنەوە و حکومەتی تەکنۆکراتی بێلایەنیان دروست دەکرد؟ لە کوێن ئەو توتیانەی حزبی ئۆپۆزسیۆن هاواری ئازادیان دەکرد و دواتر کە گەیشتنە دەسەڵات سوپای سکرین شۆتیان بۆ کادرانی خۆیان دروستکرد تا هەر کەسێک ڕەخنەی گرت سزای بدەن.

لە کوێن ئەوانەی بە خوێنی 10 شەهیدی ئەوێ ڕۆژێ بوون پەرلەمانتار و خاوەن مووچەی زەبەلاح، دواتر پاسەوانەکانی خۆشیان کرد بە بندیوار!

وادەی مامەڵەی حەج درێژکرایەوە
پێشت وادەی مامەڵەی حەج درێژکرایەوە
هۆکاری ئاگره‌كه‌ی ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاشکرا دەکرێت
دواتر هۆکاری ئاگره‌كه‌ی ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاشکرا دەکرێت
ەیوەندیدار