وادەی مامەڵەی حەج درێژکرایەوە



وادەی مامەڵە و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژكرایەوە و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ڕایگەیاند، “هەر كەسێک لە وادەی دیاریكراودا سەردانیان نەكات بێبەش دەبێت و ناوی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ ٢٠٢٤ دەرچووە، وادەی تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج تا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی شوبات درێژدەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ئەو ڕێكەوتەوە بەهیچ شێوەیەک وادەی تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژناکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ئەوەشی خستەڕوو، هەر کەسێک لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتییان نەکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی و پێدانی تێچووی حەج، ناوی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت و مافی بەشداریکردنی لە پرۆسەی حەج نامێنێت.

لە شکاندنی بایکۆت ئەوەی دە دۆڕێت دەسەڵاتە
پێشت لە شکاندنی بایکۆت ئەوەی دە دۆڕێت دەسەڵاتە
17 ی شوبات و چەند پرسیارێک
دواتر 17 ی شوبات و چەند پرسیارێک
ەیوەندیدار