هەرێمێکی تایبەت بە سونەکان لە عێراق دروست دەکرێت؟



عێراق بەم دۆخەی ئێستایەوە وردە وردە هەنگاو بەرەوە ئەوە دەنێت ، کە هەرێمێکی تری هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی تیا دروست ببێت، ئەو هەرێمەش تایبەت دەبێت بە سونەکانی عێراق.

پرسی پێكهێنانی هەرێمێک بۆ سونەکان لە ئەنبار بەچڕی هاتۆەتەوە بەرباس, جوڵەپێکردنی ئەم بابەتەش بەتایبەت دوای ئەوە دێت حزبی”تەقدوم” كە محەمەد حەلبوسی, سەرۆكی پێشوی پەرلەمان سەرۆكایەتی دەكات, زۆرترین كورسی ئەنجومەنی پارێزگاكانی لە دواین هەڵبژاردن بەدەستهێنا، بەبڕیارێکی دادگای باڵا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دورخرایەوە و مافی ئەندامێتی لێ سەندرایەوە.

پاشان حەلبوسی گەڕایەوە ئەنبار و هێشتا ململانێیەكی سەخت دەكات لەگەڵ نەیارە سیاسەكانی لەسەر ئاستی پێكهاتەی سوننە لەلایەك و لەسەر ئاستی هێزو لایەنە شیعیەكانیش لەلایەكی ترەوە.

لەم بارەیەوە پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی بەغدا، خوێندنەوەی خۆی بۆ ڕووداوەکانی عێراق دەکات و ئەم بابەتەش بە پرسێکی ئاڵۆز ناوبردووە.

غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا، لە نووسینێکدا ئاماژە بەوەدەکات، هێزە سیاسیە سونەكانی عێڕاق گەیشتون بەو بڕوایەی كە هەیمەنەی تەشەیوع تەواو قۆرغی حكومەت و پەڕلەمان و دامەزراوە گرینگەكانی عێڕاقی كردووە، و لەوە تێگەیشتون كە ئەوان هاوبەشی ڕیشەیی حكومەتی بەغداد نین،

دەشڵێت، سونەکان تێگەشتون کە فەرموو كراون یاخود لایان لێكراوەتەوە بۆ قۆناغێكی دیاری كراو، گەرنا یا دەبێت ڕابكەن وەك طارق هاشمی كە جێگری سەرۆك كۆماری عێڕاق بوو كە لەم وەختەی ئەودا دیارترین و كایگەرترین سەركردەی سونەكان بوو

یاخود بە چەند خولەكێك دادگا سەرۆكی گەورەترین دامەزراوەی عێڕاق ڕەوانەی زێد بكاتەوە لە ئەنبار كە جەنابی (حەلبوسی) بوو.

ئەو پەرلەمانتارە لە بەشێکی تری نووسینەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، ڕەمبێ، لێستادا گەر ئومێدێكی سیاسی هەبێت لای محمد حەلبوسی دامەزراندنی (هەرێم)ێكی سونەبێت، ئەمەش دیسانەوە حەلبوسی ناچار بە دووڕیانێكی سەختی بەریەككەوتن دەكاتەوە لەگەڵ هێزە شیعەكان بەگشتی ولایەنە سونیەكان بەتایبەت، شیعەی عێڕاق بە دروستكردنی هەرێمی سونی ڕێگردەبن تەنانەت گەر بگاتە ئاستی پێكدادانیش، هاوکات حەلبوسی پێویستی بە (تصفیة)ی دژ بەرەكانی هەیە وەك خەمیس خەنجەر و موسەنا سامەڕایی و هەر هێزو ڕموزێكیتری سونی تا خۆی ژمارە یەكی نێوماڵی سونەكان بێت.

دەشڵێت، ئەمانە خوێندنەوەیەكە بۆ ئێستای عێڕاق نەوەك زانیاری، لەپاڵ هەموو ئەم تحلیل و تێڕوانینەش، دواجار پێنوسی ئەم نەخشەیە بەدەست ئەمریكاو ئێران و توركیا ئەبێت نەوەك هێزە سیاسیەكانی سونی و شیعی عێڕاقی.

هەنگاوی پێكهێنانی هەرێم لە عێراق, پێویستی بە پێشكەشەكردنی داواكاریەكە لەلایەن یەك لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەن یان یەك لەسەر دەی دەنگدەرانی پارێزگاكە, ئەو دوو پرسەش ڕەنگە لە ئێستادا ئاسان نەبێت.

ڕەنگکردنی خواردنەکان چ مەترسییەکی بۆ تەندروستی هەیە؟
پێشت ڕەنگکردنی خواردنەکان چ مەترسییەکی بۆ تەندروستی هەیە؟
وەزارەتی پەروەردە دوا مۆڵەت بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دیاریدەکات
دواتر وەزارەتی پەروەردە دوا مۆڵەت بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دیاریدەکات
ەیوەندیدار