ڕەنگکردنی خواردنەکان چ مەترسییەکی بۆ تەندروستی هەیە؟



لیستی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی ڕەنگکردنی خۆراک و زیادکەرەکان لە زیادبووندایە، بەتایبەتی کە توێژینەوەیەکی نوێی فەرەنسی، مەترسییەکانی ڕەنگکردنی خۆراک بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و سیستەمی بەرگری لەش پشتڕاستدەکاتەوە.

دوای هەشت مانگ لە خستنەڕووی ئەنجامە سەرەتاییەکانی توێژینەوەیەکی فەرەنسی کە ٧ ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد و لەلایەن گۆڤاری زانستی PLOS ONE بڵاوکرایەوە، زاناکان پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو خۆراکانەی ڕەنگی دەستکرد و زیادکردنی خۆراکی تێدایە دەبێتە هۆی شێرپەنجە.

توێژینەوەکە کە چەند ساڵێکی خایاندووە و زیاتر لە ٩٠ هەزار بەشداربووی فەرەنسی لەخۆگرتووە، دەریخستووە کە خۆراکە زۆر پرۆسێس کراوەکان کە بە UPF ناسراون، دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.

بە وردی ئەو خۆراکانەی کە هێمای خۆراکی “E471”یان تێدایە پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە بە گشتی بە ڕێژەی نزیکەی 15% هەبووە، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بۆ ئافرەتان بە ڕێژەی نزیکەی 24% زیادکردووە، هەروەها بۆ پیاوان بە ڕێژەی زیاتر لە 65% مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات زیاد دەکات .

توێژەران پێیان وایە ئەم زیادکردنە خۆراکیانە بەکتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە تێکدەدەن، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ زۆربوونی بەکتریای زیانبەخش ، ئەمەش دەرکەوتنی شێرپەنجە بەرز دەکاتەوە.

توێژینەوەیەکی پێشووی زانکۆی بریستۆڵی بەریتانی و دەزگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لەسەر شێرپەنجە دەرکەوتووە، کە خواردنی بڕێکی زۆر لە ئایسکرێم و چپسەکانی پەتاتە و خواردنەوە گازییەکان ، هەموو ئەو خۆراکانەن کە کڕیارەکانیان بە ڕەنگی جوان و گەشاوەی خۆیان ڕادەکێشن، لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس و سەر و ملیش زیاد بکات.

هەندێک نیشانە ئاماژەن بۆ تێکچوونی خەو و ڕەنگە مەترسیدار بێت
پێشت هەندێک نیشانە ئاماژەن بۆ تێکچوونی خەو و ڕەنگە مەترسیدار بێت
هەرێمێکی تایبەت بە سونەکان لە عێراق دروست دەکرێت؟
دواتر هەرێمێکی تایبەت بە سونەکان لە عێراق دروست دەکرێت؟
ەیوەندیدار