وەزارەتی پەروەردە دوا مۆڵەت بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دیاریدەکات



وەزارەتی پەروەردە بە نووسراوێکی فەرمی ڕۆژی یەک شەممە 22/2 ی وەک دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دیاریکرد.

لە نووسراوەکەدا وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوەدەکات، لە ڕۆژی یەک شەممە 18ی شوباتی 2024 تا 22ی شوبات وەک دوا وادە دەدرێت بەو ناوەندانەی خوێندن، کە داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراویان پڕ نەکردۆتەوە یان نەناردووە،

ڕوونیشیکردۆتەوە، لەدوای ئەو بەروارە هەر کەموکوڕییەک هەبێت لە داتای مامۆستایانی وانەبێژی هەر خوێندنگایەک، ئەوا بەڕێوەبەری خوێندنگاکە بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر ئەو کەموکوڕییە، و وەزارەتی پەروەردە هیچ بەرپرسیار نابێت لەو بابەتە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٨ی شوبات دوا مۆڵەت بوو بۆ ناردن و داخڵکردنی داتای ئەو مامۆستایانە، هاوکات وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندبوو، پێنجشەممە 8ی شوبات، کۆتا وادەی داخڵکردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوە لە سیستەمی ئی- پەروەردە و جەختیکردەوە لەوەی لەپاش کاتژمێر 6ی ئێوارەوە داخڵکردنی داتا ڕادەگیرێت و کار بە هیچ داتایەکی دیکە ناکرێت بە دەر بێت لە داتای سیستەم، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی هەندێک ناوچە ئەو وادەیە درێژکرایەوە و 22ی مانگ کرایە دوا مۆڵەت.

هەرێمێکی تایبەت بە سونەکان لە عێراق دروست دەکرێت؟
پێشت هەرێمێکی تایبەت بە سونەکان لە عێراق دروست دەکرێت؟
یەکەم فەرمانگەی عێراق سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کارا کرد
دواتر یەکەم فەرمانگەی عێراق سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کارا کرد
ەیوەندیدار