یەکەم فەرمانگەی عێراق سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کارا کرد



بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی ١٨ی شوباتەوە هەموو پارەدانێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی عێراق لە ڕێگەی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی یەکشەممەوە، مامەڵەی پارەی کاش لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق رادەگیرێت و دەبێت بە ئەلیکترۆنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوەکە بەمەبەستی ئاسانکردنی کاروبارەکان و ڕێکارەکان بە پشتبەستن بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە و پاڵپشتی کاری حکومەت و سیستمی بانکیی عێراقە.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات، ماستەرکارد دەربکەن و پارەی تێدا دابنێن بۆ پێدانی ڕسوماتەکان لەبری ئەوەی پارەی کاش لەگەڵ خۆیان بەرن بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتییەکان.

وەزارەتی پەروەردە دوا مۆڵەت بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دیاریدەکات
پێشت وەزارەتی پەروەردە دوا مۆڵەت بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دیاریدەکات
دەیان مامۆستای دیکە سزا دران
دواتر دەیان مامۆستای دیکە سزا دران
ەیوەندیدار