شارەزایەکی بواری خۆراک: قاوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە



توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد دەریدەخات، خواردنەوەی قاوە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەیەک کە لەلایەن پرۆفیسۆر فرانک هۆ، پرۆفیسۆری خۆراک لە زانکۆی هارڤارد بۆ تەندروستی گشتی ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە قاوە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەرەکان و نەخۆشییەکانی دیکە کەمدەکاتەوە.

گۆڤاری Harvard T.H. Chan School ئاماژە بەوەدەکات خواردنەوەی قاوە بە شێوەیەکی مامناوەند (تا ٥ کوپ لە ڕۆژێکدا) پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، شێرپەنجەی جگەر، شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان، نەخۆشی پارکینسۆن و خەمۆکییەوە هەیە.

توێژەران ئەم ئەنجامانەیان لە میانەی توێژینەوە و شیکردنەوەی داتاکان بەدەست هێناوە کە ٢٠٨ هەزار کەسی لەخۆگرتووە کە لە تەمەنی نێوان ٢٥-٧٥ ساڵ بوون، توێژەران زانیاری گشتگیریان لەسەر بارودۆخی تەندروستی و ڕۆتینی ژەمەکانی خواردن، پاشان بەدواداچوونیان بۆ شێوازی ژیانیان کردووە.

بۆ توێژەران ڕوون بووەتەوە، ئەو کەسانەی بە بەردەوامی قاوە دەخۆنەوە، بە دەگمەن تووشی تێکچوونی دەروونی و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شێرپەنجە دەبن.

سودانی بەرەو ئەمستەردام بەڕێکەوت
پێشت سودانی بەرەو ئەمستەردام بەڕێکەوت
بارزانی هەڵوێستی هەرێمی دەربارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیاند
دواتر بارزانی هەڵوێستی هەرێمی دەربارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار