بارزانی هەڵوێستی هەرێمی دەربارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیاند



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی عێراقدا بڕیار لە چارەنووسی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدەن نەک بە تەنیا و بانگەشەکانی ئێرانیشی سەبارەت بە بوونی بنکەی هەواڵگری ئیسرائیل لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەەگڵ کەناڵی عەرەبیە جەختی لەسەر گرنگیی سنووردانان بۆ گروپە چەکدارەکان کردەوە و داواشی کرد کە حکومەتی عێراق ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە پاراستنی هەرێمی کوردستان بگێڕێت.

سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانیش ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا بڕیار لەو بارەیەوە دەدات، نەک بە تەنیا.

نێچیرڤان بارزانی، بانگەشەکانی ئێرانی دەربارەی بوونی بنکەی مۆسادی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە و ئەوەشتی خستەڕوو کە تاران هیچ بەڵگەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە بە بەغدا.

جەختیشیکردەوە لەوەی هەرێمی کوردستان سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێران.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، باسی لە پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا کرد و ڕایگەیاند، رەتیدەکەینەوە پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” خاکی ئێمە لە دژی تورکیا بەکاربهێنێت.

بارزانی، پەکەکەی بە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر تورکیا وەسفکرد و وتیشی، ئەوە ناکۆکییەکی گەورەی بۆ هەرێمی کوردستان و بەغدا دروستکردووە.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا، نێچیرڤان بارزانی، دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستانی بە سەخت و ئاڵۆز وەسکرد.

شارەزایەکی بواری خۆراک: قاوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە
پێشت شارەزایەکی بواری خۆراک: قاوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە
هەورەبروسکە لە سێ پێشمەرگەی دا
دواتر هەورەبروسکە لە سێ پێشمەرگەی دا
ەیوەندیدار