پڕۆژەیەكی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ‌ دەكرێت



بەبڕی زیاتر لە108 ملیۆن دینار، پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

پڕۆژەكە بریتییە لە (به ‌ئەندەرگراوندكردنی تۆڕی كارەبای پەستان بەرزی شەقامی سەرەكی نێوان گوندی قڕگە و جیاكەرەوەكان)، بڕیارە لە ماوەی 30 ڕۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی پڕۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی كارەبا، بەبڕی زیاتر لە (108) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت.

باس لە ئەوەش كراوە، پرۆژەكە بریتییە لە (به ‌ئەندەرگراوندكردنی تۆڕی كارەبای پەستان بەرزی شەقامی سەرەكی نێوان گوندی قڕگە و جیاكەرەوەكان)، كۆی بودجەكەشی بریتیە لە(108.577.500) سەدو هەشت ملیۆن و پێنج سەدو حەفتاو حەوت هەزارو پێنج سەد دینار، كە لەلایەن كۆمپانیای (كاربین) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاریشە لەماوەی (30) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.

ژمارەیەك هەلی كاری دیكە ڕاگەیاندران
پێت ژمارەیەك هەلی كاری دیكە ڕاگەیاندران
قاسملوو بەخشینی گیان لە پێناو ئاشتیدا
دوات قاسملوو بەخشینی گیان لە پێناو ئاشتیدا
پەیوەندیدر