40 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراک گەیشت



40 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەرەکانی عێراق، کە لەگەڵ ماددەکانی دیکەی بەشەخۆراکی مانگانەدا بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر بە 40 هەزار تۆن برنجی تایلەندییەوە گەیشتە بەندەری ئوم قەسری سەر بە پارێزگای بەسڕە.

لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی ماددەخۆراکییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، برنجەکە لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانەدا دەدرێتە هاووڵاتییان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانیدا هاتووە، تیمێکی پشکنینی تاقیگەیی سەر بە کوالێتی کۆنترۆڵ چوونەتە سەر کەشتییەکە بەمەبەستی وەرگرتنی سامپڵ و ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی بۆ جۆری برنجەکە.

ئەوەشی خستەڕوو کە نمونەی برنجەکە نێردراوە بۆ تاقیگەکانی کوالێتی کۆنترۆڵ لە بەغدا، ئەویش بەمەبەستی تەواوکردنی پشکنینەکان و دڵنیابوونەوە لەوەی بۆ خواردن شیاوە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕاشیگەیاند، دوای دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی پشکنینەکان، دەست بە داگرتنی برنجەکە دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگاکان بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییاندا.

زانیاری لەبارەی سەقامگیربوونی کەشوھەوا بڵاوکرایەوە
پێشت زانیاری لەبارەی سەقامگیربوونی کەشوھەوا بڵاوکرایەوە
وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی بەغدا دەکات
دواتر وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی بەغدا دەکات
ەیوەندیدار