داوا لە تورکیا دەکرێت ئابڵۆقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت



لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی سلێمانی ھیچ گرفتێکی تەکنیکی و کارگێڕی نییە و داوا لە تورکیا دەکات، ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەکە ھەڵبگرێت.

لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە پارێزگای بەسرە لەگەڵ عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و کونسوڵی ئەو وڵاتە لە بەسرە و شاندێکی باڵای وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا کۆبووەتەوە و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە داوایان لە باڵیۆزی تورکیا کردووە ھەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ ھەڵگرتنی ئابلۆقەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی.

زەھرە ئەلبەجاری سەرۆکی لیژنەکە ڕایگەیاند، لیژنەکەیان بەدواداچوونیان کردوەو فرۆکەخانەی سلێمانی ھیچ گرفتێکی تەکنیکی و کارگێڕی نییە و داوای کرد تورکیا پێداچوونەوە بەبڕیارەکانی سەبارەت بە فرۆکەخانەی سلێمانی بکات.

لای خۆیەوە، کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەکە داوای کرد وەک دەستپێشخەرییەک بۆ قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی، تورکیا ئابلۆقەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی لاببات، کە زیاتر ھاووڵاتییان لێ زیانمەندن.

سەرلەنوێ ئەمریکا ستایشی بەرەوپێشچوونی ئازادی ڕادەربڕین دەکات لە هەرێمدا
پێشت سەرلەنوێ ئەمریکا ستایشی بەرەوپێشچوونی ئازادی ڕادەربڕین دەکات لە هەرێمدا
نرخی زێڕ نزیکەی 40 دۆلار دابەزی
دواتر نرخی زێڕ نزیکەی 40 دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار