سەرلەنوێ ئەمریکا ستایشی بەرەوپێشچوونی ئازادی ڕادەربڕین دەکات لە هەرێمدا



لە ماوەی ئەم مانگەدا کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ دووەم جار ستایشی کەمبوونەوەی پێشێلکارییەکانی ئازادی ڕادەربڕین دەکات لە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا بڵاویکردەوە کە ستافی کونسوڵخانەکەیان لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئامادەبوون کە تایبەت بوو بە خستنەڕووی “پانتایی کاری میدیا و پێشێلکاریەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “پێشوازی لە کەمبوونەوەی ڕێژەی گشتیی پێشێلکاریەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن دەکەین و پێمان وایە دەبێت ڕۆژنامەوان  بتوانن ئازادانە کاری خۆیان بکەن بە بێ ترس لە چاوترساندن و هەراسانکردن و جیاکارییکردن لەسەر بنەمای ئینتیمای حزبی”.

لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەمە دووەمجارە کونسوڵخانەی ئەمریکا ستایشی کەمبوونەوەی پێشێلکارییەکانی ئازادی ڕادەربڕین دەکات لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا کە تا سەرەتای ئەم مانگە ڕەخنەی لە هەڵکشانی پێشێلکارییەکان دەگرت.

کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشانی خۆجێی و نێودەوڵەتی بۆ برەودان بە ئازادیی ڕاگەیاندن و راگەیاندنێکی پیشەییتر”.

ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی ئەنجامدەدرێت
پێشت ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی ئەنجامدەدرێت
داوا لە تورکیا دەکرێت ئابڵۆقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت
دواتر داوا لە تورکیا دەکرێت ئابڵۆقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت
ەیوەندیدار