نرخی زێڕ نزیکەی 40 دۆلار دابەزی



زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد و نرخی ئۆنسەیەک لە خوار دوو هەزار دۆلاردا جێگیر بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ بە هەزار و 993 دۆلارەوە مامەڵەی پێودە دەکرێت ئەویش دوای ئەوەی تا دوێنی ئێوارەوە نرخەکەی لە دەوروبەری دوو هەزار و 30 دۆلاردا بوو.

هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ ئەو داتایانە دەگەڕێتەوە کە دوێنی دەربارەی ئابووری ئەمریکا بڵاوکرانەوە و سەرجەمیان لەبەرژەوەندی دۆلاردا بوون، ئەوەش کاریگەری پێچەوانەی لەسەر نرخی زێڕ دروست کرد.

لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی 2023ەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەو شێوەیە دابەزێت.

داوا لە تورکیا دەکرێت ئابڵۆقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت
پێشت داوا لە تورکیا دەکرێت ئابڵۆقەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت
بۆرییەکی سەرەکی گواستنەوەی غاز لە ناوەڕاستی ئێران تەقیەوە
دواتر بۆرییەکی سەرەکی گواستنەوەی غاز لە ناوەڕاستی ئێران تەقیەوە
ەیوەندیدار