داوادەکرێت کۆدە ئەتۆمییەکان لە جۆ بایدن وەربگیرێتەوە



هێشتا مستومڕەکان دەربارەی تەندروستی و ئاستی درکپێکردنی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە و گەورەتریش دەبێت، هاوکات داوادەکرێت بایدن لە سەرۆکایەتی لا ببرێت و کۆدە ئەتۆمییەکانی لێبستێنرێتەوە.

لە پەرلەمان بە تایبەتی کۆمارییەکان داوای لێپێچینەوە لە بایدن و بەخشینی لە پۆستەکەی دەکەن، ئەمەش دەرئەنجامی پاشخانی ڕاپۆرتێکی حکومەتە، کە بە “پیاوێکی بەساڵاچوو و بیرەوەرییەکی لاواز” وەسفی کردووە “.

گای ڕێشن تالەر ئەندامی کۆنگرێسی کۆمارییەکان لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، ، جەنگاوەری دێرین لە هێزی دەریایی، داوای لە بایدن کرد “دەستبەجێ” دەست لەکاربکێشێتەوە، دوای ڕاپۆرتەکەی ڕاوێژکاری تایبەتی ڕۆبەرت هور سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنییەکان.

لە ڕاپۆرتەکەیدا کە داواکاری گشتی پێشووی ویلایەتی میریلاند لە سەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا خستویەتییە ڕوو  ڕایگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ١٥ مانگە لەبارەی مامەڵەکردنی لەگەڵ بەڵگەنامەکان، تۆمەتی تاوانکاری لەسەر بایدن تۆمارنەکات، و ئاماژەی بەوەشکردووە، “زەحمەتە سەرۆک تاوانبار بکرێت چونکە پیرە پیاوێکە مەبەستی باشە و یادەوەرییەکانی لاوازە.”

“ئەو نەیتوانی بەرواری مردنی کوڕەکەی، بیو بایدن، بە لێکۆڵەران بڵێت.”

ڕێشنتالەر بە فۆکس نیوزی وتووە، “پێویستە بایدن دەستبەجێ دەست لەکاربکێشێتەوە”، بە پشتبەستن بەو ڕاستییەی کە تۆ ڕاپۆرتێکی ڕاوێژکاری تایبەتت هەیە کە دەڵێت لەڕووی دەروونییەوە شیاو نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنییەکان.

کۆنگرێسمانەکە بە دەنگێکی گوماناوییەوە دەڵێت: ئەمە ئەو پیاوەیە کە خاوەنی کۆدی ئەتۆمی ئەمریکایە.

کۆدی ئەتۆمی چییە؟

لە ئەمریکا ئەم دەستەواژەیە ئاماژەیە بۆ تاکە دەسەڵاتی سەرۆک بۆ دەرکردنی فەرمانی کۆتایی بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی ئەگەر پێویست بکات.

ئەگەر هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر ئەمریکا هەبێت، هیچ هیچ یاسایەک ڕێگری لە وەڵامدانەوەی سەرۆک ناکات، و بە تەنها دوگمەیەک ناتوانرێت وەڵام بدرێتەوە، بەڵکو دەبێت کۆمەڵێک کۆد چالاک بکرێت، پێش ئەوەی بتوانرێت مووشەکەکان لە شوێنە جیاوازەکانی ئەمریکا بە ئامانجی تۆڵەسەندنەوەی ئەتۆمی کارپێبکرێت.

سەرۆکی ئەمریکا خاوەنی ئەم کۆدانەیە کە بە “کۆدی ئەتۆمی” ناسراوە، واتە تاکە کەسە کە دواجار دەتوانێت ڕێگە بە دەستپێکردنی هێرشێکی لەم جۆرە بدات.

ڕێشنتالێر لە پێگەی خۆی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: “جۆ بایدن توانای دەروونی نییە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، نازانێت کەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە، هەروەها هیچ بیرۆکەیەکی نییە کە ڕووداوە گەورەکانی ژیانی تایبەتی خۆی چین”.

جەختیشی کردەوە: “چۆن دەستی بە کۆدە ئەتۆمییەکانمان بگات؟”

لە ئێستاشدا هەوڵەکان دژی بایدن چڕتر بوونەتەوە و لەم نێوەندەشدا، جێگری سەرۆک کامالا هاریس وەک پاڵێوراوی سەرەکی دەبینرێت، بۆ بەڕێوەبردنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا تا کاتی هەڵبژاردنەکان، کە بڕیارە لە مانگی ١١ ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

بافڵ تاڵەبانی هۆشداری دا، لێپێچینەوەی توند دەکەین
پێشت بافڵ تاڵەبانی هۆشداری دا، لێپێچینەوەی توند دەکەین
بەرپرسێکی سەربازی پارتی هۆشداری لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەدات
دواتر بەرپرسێکی سەربازی پارتی هۆشداری لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەدات
پەیوەندیدار