بەرپرسێکی سەربازی پارتی هۆشداری لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەدات



جەمال مورکە، بەرپرسی لەشکری هەولێر لە سوپای دوو بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە،” ئەگەر ئەمەریکا لەم حاڵەتەدا بکشێتەوە لە عێراق، هاوشێوەی 16ی ئۆکتۆبەر هێزە چەکدارە شیعەکان پەلاماری کوردستان دەدەنەوە”

جەمال مورتکە ئاماژە بەوەدەکات، دەبوایە ئەمەریکا پێش تەداخولکردنی لە عێراق بیری لە پێداچونەوە بە دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بکردایەوە، خودی سوپای عێراقی لەسەر بنەمایەک پێکنەهاتووە کە بڵێیین لەسەر بنەمای پارێزگاری بۆ گەل و نیشتمانی عێراق پێکدێت،

دەشڵێت، لەبەرئەوەی عێراق ئێستا عەرەب حوکمی ناکات، بەڵکو لایەنی شیعە کە ئێران ڕابەرایەتی دەکات لە ناوچەکە حوکمی دەکات، ئێستا ئەگەر ئەمەریکا لەم حاڵەتەدا بکشێتەوە لە عێراق، ئەو نەخشەیەی عێراق هەیەتی و دەستوری ئێستا و تەنانەت فیدراڵی هەرێمیش وەک خۆی نامێنێتەوە، هاوشێوەی 16ی ئۆکتۆبەر هێزە چەکدارە شیعەکان پەلاماری کوردستان دەدەنەوە بەدڵنیایی،

دەشڵێت” هەرچەندە من بڕواناکەم ئەمەریکا بکشێتەوە چونکە ئەمە بۆ سومعەی ئەمەریکا لە ناوچەکە باش نابێت و هەڵەیەکی هاوشێوەی ئەوەی ئەفغانستان دووبارە ناکاتەوە، بەڵام خۆ ئەمڕۆش نەبێت دە ساڵی تریش بێت ئەمەریکا هەردەبێت بکشێتەوە و پێویستە پێش کشانەوە ئەمەریکا گەرەنتی پاراستنی مافی هەر سێ پێکهاتە سەرەکیەکەی عێراق بکات و بە مافی خۆی بگات”.

ئاماژە بەوەشدەکات، کشانەوەی ئەمەریکییەکان لەم کاتەدا کێشە و ململانێیەکی گەورە لە عێراقدا دروست دەبێت بە کوردستانیشەوە، دەبێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەمەریکا و بەریتانیا و تەنانەت چین و ڕووسیاش، لە ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیارێکی تایبەت بە پاراستنی عێراق دەربکرێت، چونکە عێراق وەک سوریا و لوبنان یەمەن نیە، شەڕی ناوخۆ تێدا ڕووبدات زۆر سەختر دەبێت، جگە لە مەترسییە دەرەکیەکانی تر لەسەری کە تائێستاش تورکیا ویلایەتی موسڵ بەهی خۆی دەزانێت و دەستوەردان لە کەرکوک و تەنانەت کوردستانیش دەکات، هەروەها شیعە و سوننەش هەروا.

جەمال مورتکە ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر بۆ قۆناغی داهاتوو زۆر نەتەوەییانە و دوربین و وردبینانەتر نەڕوانین ئەوا هەمان ڕووداوەکانی 1943-1946 دووبارە دەبنەوە بەخراپتر کە بەپشتیوانی بەریتانیەکان شکستییان بە شۆڕشی بارزان هێنا ، ئەگەر ئەمەریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زامنی مافی هەموو پێکهاتەکان لەپێشدا کورد نەکەن،  خراپتر بەسەر کورد دا دێت، ئەوە واقیعیەتە بۆیە دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی خاوەندارێتیمان بکات، ئەگەرنا نەک هەر کوردستان بەڵکو دەبێت دەست لە کەنداو و دەریای سوریش بەتەواوەتی بشۆن.

داوادەکرێت کۆدە ئەتۆمییەکان لە جۆ بایدن وەربگیرێتەوە
پێشت داوادەکرێت کۆدە ئەتۆمییەکان لە جۆ بایدن وەربگیرێتەوە
كارتی نیشتمانی دەبێتە تاكە پێناسی فەرمی لە فەرمانگەكان
دواتر كارتی نیشتمانی دەبێتە تاكە پێناسی فەرمی لە فەرمانگەكان
ەیوەندیدار