پەروەردەی سلێمانی: غیابدانی مامۆستایان بە سزا بۆیان هەژمار ناکرێت



یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نزیکەی هەزار و 208 ناوەندی خوێندن دەستیان بە دەوامکردن کردۆتەوە و دەشڵێت: “غیابدانی مامۆستایان بە سزا بۆیان هەژمار ناکرێت”.

نەژاد عەبدوڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە کۆی هەزار و 307 ناوەندی خوێندن، هەزار و 208یان دەوامیان تێدا دەکرێت و پڕۆسەی خوێندن بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات.

ڕاشیگەیاندووە، زۆربەی ناوەندەکانی خوێندنی سلێمانی دەستیان بە دەوام کردۆتەوە و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سنوری پارێزگاکە هەیە.

ئاشكراشی كردووە، ژمارەی ئەو مامۆستایانەی بە نەهاتوو تۆمارکرابوون زیاتر لە 2 هەزار و 500 مامۆستا بوون، لە ئێستادا زۆربەیان گەڕاونەتەوە بۆ دەوام، نەهاتنی ئەو مامۆستایانەش بە سزا هەژمار ناکرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان دژی دواكەوتنی مووچە و نەبوونی پلەبەرزكردنەوە و داواكردنی دامەزراندنی وانەبێژان بەردەوامە و هێشتا بەشێكی خوێندنگەكان لە بایكۆت بەردەوامن و هیچ داواكارییەكی مامۆستایان و فەرمانبەران جێبەجێ‌ نەكراوە.

پێشبینی دەکرێت لەم دوو ڕۆژەدا زۆرینەی خەڵکی سەر زەوی تووشی سەر ئێشە ببن
پێشت پێشبینی دەکرێت لەم دوو ڕۆژەدا زۆرینەی خەڵکی سەر زەوی تووشی سەر ئێشە ببن
دەست گرتن کاریگەری گەورە لەسەر دەروون بەجێدەهێڵێت
دواتر دەست گرتن کاریگەری گەورە لەسەر دەروون بەجێدەهێڵێت
ەیوەندیدار