لیژنەی دارایی پەرلەمان چەند پێشنیارێکی کرد



لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، لیژنەی دارایی پەرلەمان چەند پێشنیارێکی بۆ هەمواری یاسای کارمەندانی حکومی ئامادەکرد.

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، هەموارکردنەوەی یاسای ڕاژە دەبێت پێداچوونەوەی گشتگیر بە جۆری کار و ناونیشانی وەزیفی لەخۆبگرێت، کە لەگەڵ پسپۆڕییە زانستییەکانی فەرمانبەر و پێداویستییەکانی حکومەتدا بگونجێت.

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتی کردەوە،”گرنگە یاسایەکی نوێ بۆ ڕاژەی فەرمانبەران دەربکرێت، لەبری بەردەوامبوون لە هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە”.

لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە “بڕگەی ڕەشنووسی یاساکە، خشتەکانی پلەی وەزیفی، و ئەو ماددانە کرا کە دەبێت هەموار بکرێنەوە و دووبارە دابڕێژرێنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی دامودەزگا حکومییەکاندا بگونجێت،

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، “کۆبوونەوەی هاوبەش بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەماهەنگی و سەندیکاکان ئەنجامبدرێت، بۆ بەشداریکردنیان و گوێگرتن لە سەرنجەکانیان سەبارەت بە ناوەڕۆکی هەمواری ئەم یاسایە.

 

ئەو پۆلیسەی بە دەمانچە لە گەنجێکی کوردی دا دەستگیرکرا
پێشت ئەو پۆلیسەی بە دەمانچە لە گەنجێکی کوردی دا دەستگیرکرا
لە ڕۆژی جیهانی ڕادیۆدا نوسراوێک ئاڕاستەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دەکرێت
دواتر لە ڕۆژی جیهانی ڕادیۆدا نوسراوێک ئاڕاستەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دەکرێت
ەیوەندیدار