لە ڕۆژی جیهانی ڕادیۆدا نوسراوێک ئاڕاستەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دەکرێت



لە ڕۆژی جیھانی رادیۆدا لە سلێمانی نوێنەرانی سەرجەم رادیۆکانی سلێمانی کۆبوونەوە و کێشەی ڕادیۆکانیان تاوتوێکرد.

کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی ڕادیۆکان زۆرن و چارەسەرەکانیشیان قورسنین، دەشڵێت”لەگەڵ ژمارەیەک لە رادیۆکانی سلێمانی بەنوێنەرایەتی سەرجەم رادیۆکان لە رۆژی جیھانیاندا کۆبوینەوەو دەمەتەقێیەکی پڕ سوودمان ئەنجامدا”.

ئەمڕۆ ١٣/٢/٢٠٢٤ رێکخراوی DCO میواندارییەکی دیالۆگ و کلتور بەبۆنەی رۆژی جیھانی رادیۆوە سازکرد، نوێنەرانی چەند ڕادیۆیەک بەناوی سەرجەم رادیۆکانەوە ھەندێک لە کێشەکان و بابەتەکانی بورج و فلتەرو فریکیۆنسی و سیستمە نوێیەکانی پەخش، گفتوگۆی جددیان لەسەر کرا.

لە کۆتاییدا بە تێگەشتنی هەموولایەک دەرکەوت کێشەی رادیۆکان سێ جۆر کێشەن ئەوانیش:

یاسایی ، ھونەری،  میدیایی ، نوێنەرانی ڕادیۆکان لەسەر ئەوە رێککەوتین کە نوسراوێک ئامادە بکەن و لە رێگەی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و بەڕێوەبەرایتی چاپ و بڵاوکردنەوەوە بیگەیەننە دەستی وەزیری رۆشنبیریی و لاوان.

لە هەرێمی کوردستان سەدان ڕادیۆ هەن و بەشێکیان سەر بە حزبەکانن و بەشێکیشیان تایبەتن.

لیژنەی دارایی پەرلەمان چەند پێشنیارێکی کرد
پێشت لیژنەی دارایی پەرلەمان چەند پێشنیارێکی کرد
مەسرور بارزانی و ئەردۆغان كۆبوونەوە
دواتر مەسرور بارزانی و ئەردۆغان كۆبوونەوە
ەیوەندیدار